Accessibility links

ترەمپ دەگەڕێتەوە سۆشیاڵ میدیا


سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترەمپ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی واشنتن پەیامێکی کورتی لە ئاپی Truth Social بڵاوکردەوە، ئەو ئاپەی کە خۆی دروستی کردووە و دوومانگ پێش ئێستا بڵاوبووەوە. ترەمپ لە پەیامەکەیدا نوسیبووی، "گەڕامەوە."

ترەمپ بێدەنگی شکاند دوای ئەوەی ئیلان مەسک بە 44 ملیار دۆلار کۆمپانیای تویتەری کڕی. ساڵی پار، تویتەر بە یەکجاری ئەکاونتەکەی ترەمپی داخست و هۆکارەکەی بۆ ئەگەری توندوتیژی زیاتر گەڕاندەوە بەهۆی تویتەکانی ترەمپەوە دوای رووداوەکانی 01-06 ی ساڵی پار کە تیایدا هەوادارانی ترەمپ هێرشیان کردە سەر کۆنگرێس.

ترەمپ ئەندامێکی پارتی کۆمارییەکانە. زۆر لە ئەندامانی ئەو پارتە پێشوازیان لە بڕیارەکەی مەسک کردووە بۆ کڕینی تویتەر و هیوادارن کە خاوەنی کۆمپانیای ئۆتۆمبیلی کارەبایی تێسڵا ئازادی زیاتری قسەکردن برەخسێنێت بۆیان. مەسک گوتوویەتی دژی داخستنی هەمیشەیی ئەکاونتی کەسەکانە و بڕوای بە "ئازادی ڕەها"ی ڕادەربڕین هەیە تا ئەو کاتەی یاسا پێشێل ناکات.

لە تەنیشت پەیامە کورتەکەیدا، "گەڕامەوە،" ترەمپ نوسیبووی #COVFEFE" وەکو ئاماژەکردن بە هەڵەیەکی نوسین کە کردبووی کاتێک سەرۆک بوو و دەنگی دەیانەوە. لە جیاتی وشەی کۆنفرانس Conference، ئەو وشەیەی نوسیبوو کە هیچ مانایەکی نییە.

بەڵام دوای کڕینی تویتەر لەلایەن ئیڵان مەسکەوە دیارنییە ئایا Truth Social بەرەو کوێ دەڕوات لەکاتێکدا دەیەوێت ببێتە کۆمپانیایەکی گشتی و نرخی پشکەکانی رۆژی هەینی پێش کراوانەی بازاڕ نزیکەی 8% زیادیکردبوو.

XS
SM
MD
LG