Accessibility links

پوتن وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هەوڵدان بۆ کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی ڕووسی تۆمەتبار دەکات


ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند دەزگای هەواڵگری سەرەکی وڵاتەکەی پیلانێکی ڕۆژئاوای بۆ کوشتنی ڕۆژنامەنووسێکی دیاری ڕووسی پووچەڵ کردوەتەوە.

پوتن بە داواکاری گشتی گوت "سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی چالاکییەکانی گروپێکی تیرۆریستی کە پلانی هێرشکردن و کوشتنی یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکانی تەلەفزیۆنی ڕووسیای هەبوو، پووچەڵ کردوەتەوە."

پۆتن گوتیشی "ئەوان چالاکییەکانیان گواستوەتەوە بۆ تیرۆر، بۆ ئامادەکاری بۆ کوشتنی رۆژنامەنووسەکانمان."

پوتن هیچ بەڵگەیەکی دەستبەجێی بۆ پاڵپشتیکردنی بانگەشەکانی نەخستەڕوو. دەنگی ئەمەریکا ناتوانێت بانگەشەکانی پوتن پشت راستبکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس ڕایگەیاند کە ئەندامانی گروپێکی نەتەوەپەرست لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕووسیاوە دەستگیرکراون. ئینتەرفاکس گوتی گروپەکە بە فەرمانی دەزگای سیخوڕی ئۆکرانیا پیلانی کوشتنی رۆژنامەنوسی ڕووسی ڤلادیمێر سۆلۆڤیفیان هەبووە.

پوتن گوتی ڕۆژئاوا هەوڵی لە ناوبردنی ڕووسیا لە ناوەوە دەدات بەڵام ئەم جۆرە هەوڵانە شکست دەهێن. گوتیشی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (CIA) هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی ڕووسیا ئاراستە دەکات و لەو ڕووەشەوە ئامۆژگاری و ڕاوێژ پێشکەشی حکومەتی ئۆکرانیا دەکات.

پوتن گوتی ڕۆژئاوا لە ڕێکخراوە میدیاییە بیانیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەڵک وەردەگرێت بۆ وروژاندنی شتەکان لە دژی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و گوتیشی ئەم جۆرە کارانە پێویستە ڕابگیرێن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG