Accessibility links

ئۆکرانیا هەوڵی گواستنەوەی خەڵکی سڤیڵ دەدات لە شاری گەمارۆدراوی ماریوپۆل


جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا، ئیرنیا فیریشووک ڕۆژی شەممە گوتی ئۆکرانیا هەوڵێکی نوێی خستۆتە گەڕ بۆ گواستنەوەی کەسانی سڤیڵ لە ماریوپۆل، ئەو شارەی بە سەختی وێرانکراوە و هێزەکانی سەربازی ڕووسیا گەمارۆیان داوە.

ئیرینا ڤێرێشچوک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا لە ڕێگەی تلگرام گوتی، دەسەڵاتداران هەوڵ دەدەن ژن و منداڵ و بەساڵاچووان لە شارەکە ببەنە دەرەوە، لە کاتێکدا سوپای ڕووسیا هەوڵەکانی پێشوویان بۆ گواستنەوەی خەڵکی سڤیل پوچەڵکردەوە، دەسەڵاتداران دەڵێن وا پێناچێت ڕۆژی شەممە ڕێڕەوە مرۆییەکان بۆ ڕای گشتی بکرێنەوە، هەروەها بەرپرسان مەزەندە دەکەن کە 100,000 کەس لە ماریوپۆل مابن.

فیریشووک ئاگاهیدا کە هێزەکانی مۆسکۆ لەوانیە هەوڵبدات کاری گواستنەوەی هاوڵاتیان بۆ ناو ڕووسیا ڕێکبخات، داواشی لە خەڵکی کرد ملکەچی کارە زۆرەملێکان نەبن.

لەلایەکی‌دیکەوە کاربەدەستانی 2 ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گوتیان شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا بە سەختی بەردەوامی هەیە.

فەرمانداری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی خارکێڤ، ئۆلیگ سیناگابۆڤ لە ڕێگای تەلگرامەوە گوتی "دوای شەڕێکی سەخت" 3 گوندیان لە نزیک سنوری ڕووسیا کە دەکەونە باکوری خارکێڤ کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە.

دوایین ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەوەتای دەستپێکی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە 24 مانگی 2دا بۆ سەر ئۆکرانیا، نزیکەی 3 ملیۆن کەس بۆ پۆڵەندا هەڵاتوون. بەڵام لەم چەند هەفتەی دواییدا کەسانێکی زۆر بەرەو ئۆکرانیا گەڕاونەتەوە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG