Accessibility links

بەهۆی پێکدادانی پۆلیسی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە دەیان کەس برینداربوون


سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاند بەهۆی پێکدادانی رۆژی هەینییەوە لەگەڵ پۆلیسی ئیسرائیل لە ناو مزگەوتی ئەلئەقسا لە ئۆرشەلیم لانیکەم 57 فەلەستینی بریندار بوون لە کاتێکدا لە مانگی ڕەمەزاندا توندوتیژی بەردەوام بووە لەو مزگەوتەی کە هەم موسڵمانانەوە هەم جووەکانەوە بەپیرۆزی دادەنێن.

پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند سەدان فەلەستینی بەرد و مادەی یاری ئاگرینیان هاویشتووە و لە دیواری ڕۆژئاوا نزیک بوونەتەوە کاتێک جووەکان سەرقاڵی بەجێگەیاندنی نوێژ و سروتەکانیان بوون. ئەوکاتە پۆلیس هەوڵیداوە بارودۆخەکە کۆنترۆڵبکات. پۆلیس دەڵێت خانمە پۆلیسێکیان بەردی بەرکەوتووە و یارییە ئاگرینەکان بۆتە هۆی سوتاندنی درەختێک.

شایەتحاڵەکان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند کە پۆلیسی ئیسرائیل دوای نوێژی بەیانی چوونەتە ناو مزگەوتەکەوە و فیشەکی لاستیکی و نارنجۆکی دەنگییان لە قەرەبالغییەکەدا تەقاندووە. هەندێک لە فەلەستینییەکان لەو کاتەدا بەردیان هاویشتووە. بەڕێوبەری مزگەوتەکەش وتی، پۆلیس فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆ ڕشتنی گازی فرمێسک ڕێژ بەکارهێناوە.

پزیشکەکان دەڵێن لە مانگی سێەوە هێزەکانی ئیسرائیل لایەنیکەم 29 فەلەستینییان لە ناوچەی کەرتی غەزە کوشتووە و 14 کەسیان لە هێرشەکانی شەقامە عەرەبنشینەکانی ناو ئیسرائیل دا کوشتووە.

ئەم ساڵ گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاتر بوون لە کاتێکدا کە مانگی ڕەمەزان هاوکاتە لەگەڵ سروتی ئاینی جەژنی قوربانی جووەکان دا. ئەمەش بووەتە هۆی ڕاکێشانی نوێژخوێنە موسڵمان و جووەکان بۆ نێو ئەو پەرستگایە، کە ئاسەواری پەرستگایەکی دێرینی جووەکانە.

گوتەبێژی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا ڕایگەیاند بەهۆی ڕەفتاری پۆلیسەوە زیاتر لە 150 فەلەستینی و هەشت پۆلیس لە ئەلئەقسا بریندار بوون و دەڵێت " ئەمەش وروژاندنی مەترسییەکی رژدە بە بەکارهێنانی هێز لە ئاستێکی بەربڵاودا کە پێویست نیە و شتێکی هەڕەمەکییانەیە."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG