Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق


جارێکی تریش تورکیا هێرشەکانی دەستپێدەکاتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و وەک دەڵێت بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستانە.

تورکیا فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی پیادەی لەم دواترین کردە لەشکرییەدا بەکارهێناوە.

زانیارییەکان لەسەر ڕەوشی شەڕەکان و پێشڕەوی و کشانەوە و زیانە گیانییەکانیش جۆراوجۆرن و نەشتوانراوە لە سەرچاوەی سەربەخۆوە ئەو زانیاریانە پشتڕاست بکرێنەوە.

بەر لە دەستپێکردنی ئەم کردە لەشکرییە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی کابینەی 9ی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێک لە ئانکەرە بوو، لەوێش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای میت کۆبووەوە.

ڕێبین ڕەسوڵ
ڕێبین ڕەسوڵ

بەر لەوەی تورکیا هێرشەکانی دەستپێبکات، بۆردومانکردنەکان بەردەوام بوون بۆسەر چیای مەتینا.

ئامانجەکانی تورکیا زۆرن لەم هێرشانەیدا؛ وەک بەشێک لە شیکەرەوە دەڵێن، ئامانجی تورکیا دەستبەسەرداگرتنی پێگە ستراتیژییەکانە لەناو هەرێمی کوردستاندا.

پێش ئەم دواترین کردە لەشکریانەیشی، تورکیا دەستیگرتبوو بەسەر زۆر شوێنی ستراتیژیدا و لە ژمارەیەک ناوچەشدا بنکەی سەربازیی خۆیی داناوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی تورکیا، زیاتر لە 35 بنکەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەیە.

بەشێکی تری شیکەرەوەش هاوڕان لەگەڵ ئەو ڕوانینەی پێشوودا و دەشڵێن ئەم کردە لەشکریانەی تورکیا بۆ تێکدانی زیاتری ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و قوڵکردنەوەی زیاتری قەیرانەکانە.
کردە لەشکرییەکانی تورکیا لە ڕۆژی 15ی ئەم مانگی 4ەوە دەستیان پێکردووە و ئانکەرە ناوی لێناوە "چنگی قوفڵ" و ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و کوڕەژارۆی گرتۆتەوە.

سەرۆکی تورکیا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەم کردە لەشکرییەدا و دەشڵێت کردە لەشکرییەکەی چنگی قوفڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی نێوەندی عێراقدا کراوە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق نکوڵی دەکات لەوەی حکومەتی وڵاتەکە هیچ هەماهەنگییەکی لەگەڵ تورکیادا کردبێت لەسەر کردە لەشکرییەکانی چنگی قوفڵ.

ڕێبین ڕەسوڵ، نوسەر و لێکۆڵەر، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:00 0:00

XS
SM
MD
LG