Accessibility links

٤٣هەمین ساڵوەگەڕی شەڕی نەغەدە لە کوردستانی ئێران


ماوەیەکی کورت دوای شۆڕشی ١٩٧٩ زاینی لە شاری نەغەدە شەڕێک دەستیپێکرد کە هەم کوردەکان و هەم ئازەرییەکان وەک دانیشتووانی ئەو شارە بوونە قوربانی.

هەرچەند ئامارێکی فەرمی ئەو کات لە بەردەستدا نەبوو، بەڵام درێژە کێشانی چەند ڕۆژی ئەو شەڕە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس. سەبارەت بە ئەم ڕووداوە، ڕۆژنامەی واشنگتن پۆست لە گوتارێکی ٢٤ی مانگی چواری سالی ١٩٧٩ی زاینی لە بەشێکیدا دەنووسێت:

"لە نزیک نەغەدە ، بڵێسەی ئاگر لە گوندێکی پڕ بە پیت و بەرەکەتدا هەڵدەستێت. دانیشتووانی ناوچەکە گوتیان، تورکە ئازەرییەکان هێرشیان بۆ سەر دانیشتوانی ئەو گوندە هێناوە و ئاگریان تێبەرداوە."

سەبارەت بە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو شەڕە، میوانی بەرنامەی ڕوانگە، دیاکۆ مورادی لێکۆلەری بواری مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بە دۆخی ئەو کاتی سیاسی ئێران و کوردستانی ئێران و هەڵوێستی حکومەت سەبارەت بە تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی دەکات.

بەڕێز مورادی دەڵێت، دوای شۆڕش لە دەمێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی بۆ سەر نەتەوەکانی دیکەی وڵات دەستپێکرد، لە هەمان دەمیشدا کوردستان بەربەرەکانی لە خۆی نیشاندا، درێژەی بە بەرخودان دا، بەڵام نەتەوەکانی تر پاشەکشەیان پێکرا.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لە نێو ئەو کەسانەی لەو سەردەمەدا شەڕەکەیان هەڵگیرساند غوڵامڕەزا حەسەنی، نوێژخوێن و وتاربێژی هەینی شاری ورمێ و نوێنەری ئیمام خومەینی بۆ ئوستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو.

ئەو لێکۆڵەرە ئاماژە بەوەش دەکات کە حەسەنی و موجاهیدەکانی خەڵکی بێتاوانیان کوشت، کە حکومەت و بە تایبەتی ئیمام خومەینی پشتیوانیان لێدەکردن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:18 0:00

XS
SM
MD
LG