Accessibility links

چەکدارانی سوریا ئامادەن بەشداری لە قۆناغی داهاتووی شەڕی ئۆکرانیادا بکەن


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە سەردانێکیدا بۆ سوریا لە ساڵی 2017دا ستایشی جەنەراڵێکی سوریایی کرد کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە تێکشکاندنی چەکدارانی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا هەبووە. سەرۆکی ڕووسیا بەو جەنەراڵەی گوت کە هاوکارییەکانی ئەو لەگەڵ سوپای ڕووسیا "لە داهاتوودا دەبێتە هۆی سەرکەوتنێکی گەورە."

لە ئێستادا بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەندامانی دەستەی جەنەراڵ سوهیل حەسەن بەشێکن لە سەدان جەنگاوەری ڕاهێنراوی سوریا کە داوایان کردووە بەشداری شەڕی ئۆکرانیا بکەن و شانبەشانی سوپای ڕووسیا لە دژی هێزەکانی ئۆکرانیا شەڕ بکەن.

پێدەچێت تاکو ئێستا تەنها ژمارەیەکی کەم لەو سەربازانە گەیشتبێتنە ڕووسیا بۆ ڕاهێنانی سەربازی بۆ شەڕ کردن لەبەرەی پێشەوە، هەرچەندە بەرپرسانی کرێملن پێشتر بە شانازییەوە ڕایانگەیاندبوو کە زیاتر لە 16000 داواکاریان بۆ بەشداریکردن لە شەڕدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەدەست گەیشتوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا و چالاکوانانی چاودێری سوریا دەڵێن هێشتا ژمارەیەکی بەرچاو لەو شەڕکەرانە لە ناوچەکەدا نەچوونەتە ناو جەنگەکەوە.

بەڵام شیکەرەوەکان دەڵێن ڕەوشەکە لەوانەیە گۆڕانی بەسەردا بێت، بەتایبەت لە ئێستادا کە ڕووسیا خۆی ئامادە دەکات بۆ قۆناغی داهاتووی ئەو شەڕە و جەنگێکی قورس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

پێدەچێت چەکدارانی سوریا لە چەند هەفتەی داهاتوودا زیاتر بڵاوەیان پێ بکرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی پوتن ڕایگەیاند کە جەنەڕال ئەلێکساندەر دۆڤنیکۆف کە فەرماندەی سەربازی ڕووسیا بووە لە سوریا وەک فەرماندەی نوێی جەنگ لە ئۆکرانیا دەستبەکار دەبێت.

سەرچاوە:AP

XS
SM
MD
LG