Accessibility links

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئوستڕالیا دەبێت هاوڵاتیانی لە سوریا وەربگرێتەوە


پسپۆڕانی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە حکومەتی ئوستڕالیا کردووە 46 هاوڵاتی وڵاتەکەی لە کامپەکانی سوریا بگەڕێنێتەوە، هەروەها "قوڵترین ناڕەزایی" دەربڕی چونکە ژنان و منداڵان لە بارودۆخێکی ناتەندروستدا دەژین.

لە نامەیەکی هاوبەشدا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە ، 10 ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیان گەڕاندنەوەی گروپێک ئوسترالی کە 30 منداڵیان تێدایە و هەندێکیان تەمەنیان تەنیا دوو ساڵە تاکە چارەسەری "یاسایی و مرۆیی" کە ئوسترالیا دەبێت ئەنجامی بدات.

شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان بارودۆخی هاوڵاتییە ئوسترالییەکانیان لە کامپەکانی هۆل و ڕۆژ بە "نادیار و قێزەون" وەسفکرد. ئەو ژن و منداڵانە بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستبەسەر کراون.

ئەوان دەڵێن، " هەندێک لەو ژنانە بەزۆر یاخود لە ڕێگەی بازرگانیکردنەوە بە مرۆڤ بردراون بۆ سوریا."

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ماریسا پاینە رۆژی یەکشەممە گوتی کە حکومەتەکەی تاوتوێی پرسەکە دەکات، بەڵام زانیاری زیاتری لەبارەی وەرگرتنەوە یاخود بارودۆخی هاوڵاتییەکانی لە سوریا نەخستەڕوو.

لە دیدارێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ABC ی ئوسترالیا، پاینە گوتی ئەو منداڵانە "ئوسترالین و کەوتوونەتە ئەم بارودۆخەوە چونکە باوک ودایکیان بردوویانن بۆ شەڕ.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG