بەرپرسێکی باڵای پارێزگا ڕۆژی یەکشەممە گوتی لە دەرئەنجامی لافاو لە ناوچەی کوازولو-ناتال (KZN)، زیاتر لە 440 کەسیان کوژراون، و بەلایەنی کەمەوە بایی 10 ملیار ڕاند (684.58 ملیۆن دۆلار) زیانی بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندووە.
هەزاران کەسی بە هۆی لافاوەکە ئاوارەبوون، و خزمەتگوزاریەکانی کارەبا و ئاو لە بەشێکی زۆری ناوچەکە دابڕاوە، و هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانیان لە یەکێک لە قەرەباڵغترین بەندەرەکانی ئەفریقیا بە ناو دووربان پەکی کەوتووە.
ڕاڤی پیلای، بەرپرسی کۆنتڕۆلکردنی ئابووری و گەشت وگوزاری و کاروباری ژینگەیی ڕایگەیاند کە جگە لە 443 کوژراو، نزیکەی 63 کەسیش هێشتا بێسەر و شوێنن.
ناوبراو لەو دەمەی ئاماژەی بە زیانەکان کرد بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی نیوزروم ئەفریقیا هەروەها گوتی "لەم خاڵەدا 10 ملیار مارکی تێپەڕاندووە".
نووسینگەی سەرۆک سیریل ڕاماپۆسا درەنگانێکی ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە سەرۆکی وڵاتەکە سەردانێکی فەرمی بۆ سعودیە دواخستووە بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر کارەساتەکە. هەروەها ڕاماپۆسا چاوی بە وەزیرەکانی کابینەکە کەوتووە بۆ هەڵسەنگاندنی هەوڵەکانی بەهاناچوونی قەیرانەکە.