Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەفغانی: بەهۆی هێرشێکی مووشەکی پاکستان بۆ ناو ئەفغانستان شەش کەس کوژراون


سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان
سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان

کاربەدەستێک و هاووڵاتیەک ڕادەگەیەنن بەلایەنی کەم 5 منداڵ و ژنێک لە پارێزگایەکی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کوژراون کاتێک لەشکری پاکستان هێرشێکی مووشەکی لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەنجام دا.

لەو کاتەوەی لە ساڵی ڕابردووەوە تاڵیبان دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتووەتەوە دەست، نائارامییەکانی سەر سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان دەستیان پێکردووەتەوە و پاکستانیش دەڵێت گوایە گروپە توندڕەوەکان لە خاکی ئەفغانستانەوە هێرشیان کردووە.

تاڵیبان نکوڵی لەوە دەکات داڵدەی ملیتانە پاکستانییەکانی دابێت، بەڵام هەروەها توڕەشە لەو بەربەستە سنوورییەی کە ئیسلامئاباد بەدرێژایی سنووری 2،700 کیلۆمەتری کە بە هێڵی دوراند ناسروە دایدەنێت.

کاربەدەستێکی حکومەتی ئەفغانستان و هاووڵاتیەکی دانیشتووی پارێزگای کوناری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان دەڵێن هێزەکانی پاکستان بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە چەند مووشەکێکیان هەڵداو و شەش کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری زانیارییەکانی هەرێمی نەجیبوڵا حەسەن عەبدال بە ئاژانسی دەنگوباسی فراسن پرێسی گوت " بەهۆی هێرشی مووشەکی پاکستان بۆ سەر ناوچەی شێلتنی پارێزگای کونار پێنج منداڵ و ژنێک کوژران و پیاوێکیش بریندار بوو."

دانیشتویەکی شێڵتن ئیحسانوڵا کە تەنها ناوی یەکەمی ئاشکرا کردووە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی لەشکری پاکستانەوە کراوە و ژمارەی قوربانییەکانیشی پشتڕاست کردەوە.

بەرپرسێکی دیکەی حکومەتی ئەفغانستانیش ڕایگەیاند، کە دەستدرێژییەکی هاوشێوە پێش بەرەبەیان لە پارێزگای خوستی ئەفغانستان لە نزیک سنوورەکەش ئەنجام دراوە. ئەو بەرپرسەش بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت گوتی " هەلیکۆپتەرەکانی پاکستان چوار گوندیان بۆردومان کرد لە نزیک هێڵی دوراند لە پارێزگای خوست." بە بێ ئەوەی وردەکاری بدات گوتیشی " تەنها ماڵی خەڵکی سیڤیل کرانە ئامانج و زیانی گیانیش هەبوو."

گوڵ مەرخان سەرۆک خێڵێکی ئەفغانی لە پارێزگای خوست ڕووداوەکەی پارێزگای خوستی پشتراست کردەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەرپرسانی لەشکری پاکستان هیچل ێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە و گوتەبێژی تاڵیبان لە کابوڵ ئامادە نەبوو وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی فرانس پرێس لەوبارەیەوە بداتەوە.

هەر لە ڕۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان پاش ڕووداوەکان ڕایگەیاند باڵیۆزی پاکستانی لە کابوڵ بانگکردووە بۆ ناڕەزایی دەربڕین.

ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە مێژە بووەتە قەڵایەک بۆ گروپە توندڕەوە چەکدارەکانی وەک تەحریکێ تالیبانی پاکستان (TTP).

تاڵیبانی ئەفغانستان و TTP دوو گروپی جیاوازن لە هەردوو وڵات، بەڵام ئایدۆلۆژیایەکی هاوبەشیان هەیە و لەو کەسانە پێکهاتوون کە لە هەر دوو دیوی سنوورەکە دەژین.

لەو کاتەوەی کە تاڵیبان دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتۆتەوە دەست، TPP بەهێزتربووە و هێرش لە دژی هێزەکانی پاکستان ئەنجام دەدات.

لە مانگی دوو شەش سەربازی پاکستانی بەهۆی هێرشەکانی ئەو گروپە لە ئەفغانستانەوە کوژران.

ڕۆژانە هەزاران کەس بەو سنوورەدا هاتووچۆ دەکەن لەوانە ، بازرگانەکان، ئەفغانییەکانی کە بۆ چارەسەری پزیشکی دەڕۆن بۆ پاکستان و خەڵکی سەردانی خزم و کەسوکاریان دەکەن.

XS
SM
MD
LG