Accessibility links

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە عێراق بەلایەنی کەم 11 کەس گیانیان لەدەستدەدەن


کاربەدەستانی عێڕاقی دەڵێن ڕۆژی شەممە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باشووری عێراق بەلایەنی کەم 11 کەس کە 9 لەوانە مامۆستای خوتابخانە بوون گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی پۆلیس بە ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند ڕووداوەکەی پارێزگای بابل نزیکەی نیوەشەوی هەینی لەسەر شەممە ڕوویداوە لە کاتێکدا گروپێک بە پاسێکی بچووک لە شاری پیرۆزی شیعەکان کەرەبەلاوە دەگەڕانەوە.

ئەو پاسە بچووکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا ڕووبەڕوو بەر یەک کەوتوون و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی عێراق دەڵێت ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلی دووهەم و بێئاگایی شوفێرەکەوە بووە."

لەو ڕووداوەدا بەلایەنی کەم 2 کەسیش بریندار بوون. پۆلیس دەشڵێت لە ئەنجامی بەر یەککەوتنەکە ئۆتۆمبیلەکان گڕیان گرتووە.

ناکۆکی، پشتگوێخستن، و گەندەڵییەکی بەربڵاو بووەتە هۆی تێکچوونی ژێرخانی عێراقی دەوڵەمەند بە نەوت کە ڕێگەوبانەکان و پردەکانیش لە ڕەوشێکی زۆر خراپدان.

زۆرێک لە ڕێگاکان پڕن لە چاڵ و لە شەودا بەهۆی تاریکییەکی تەواو لەسەر ڕێگاکان ڕووداوی هاتووچۆ زۆر ڕوودەدەن.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی عێراقی مانگی ڕابردوو لە زاری کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تارق ئیسماعیلەوە ڕایگەیاند " ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان. هاوشێوەی ئەوەیە کە لە شەڕدابین."

ئەو ڕێزدانەنان بۆ سنووری خێرایی هاژۆتنی ئۆتۆمبێل، بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن شوفێرەکانەوە و هاژوتنی ئۆتۆمبێل بە سەرخۆشی بە هۆکاری سەرەکی ئەو ڕووداوانە پێناسە کرد.

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی لە ساڵی ڕابردوو نزیکەی هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی ئۆتۆمبێلەوە لە عێراقی کە دانیشتوانی نزیکەی 41 ملیۆن کەسە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG