Accessibility links

بەهۆی پێکدادانی فەلەستینییەکان و پۆلیسی ئیسرائیلی زیاتر لە 150 کەس لە نێو مزگەوتی ئەقسا برینداربوون


ڕۆژی هەینی پێکدادانێکی سەخت لە نێوان خۆپیشاندەرە فەلەستینییەکان و پۆلیسی ئیسرائیلی لە نێو مزگەوتی ئەقسا لە ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم ڕوویدا لە کاتێکدا هەزاران موسوڵمان لەوێ کۆببونەوە بۆ نوێژ و نزاکردن. تیمەکانی تەندروستی دەڵێن زیاتر لە 152 کەس لە فەلەستینییەکان برینداربوون.

ئەم نائارامییە دوای سێ هەفتە لە توندوتیژییەکی کوشندەیە لە ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوا. شەڕو پێکدادانی ساڵی ڕابردوو لەو شوێنە بووە هۆی جەنگێکی 11 ڕۆژی لەگەڵ چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەززە.

پێکدادانەکەی ئەمساڵ لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە و هاوکاتە لەگەڵ فیستیڤاڵی پاسۆڤەری جووەکان و جەژنی هەستانەوەی مەسیحی کرستیانەکان لەگەڵ مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی موسوڵماناندا.

چەند کاتژمێرێک پاش دەستپێکردنی پێکدادانەکە پۆلیس ڕایگەیاند توانیان کۆتایی بە توندوتیژییەکە بهێنن و سەدان گومانبار دەستگیر کراون. پۆلیس ڕایشیگەیاند مزگەوتەکە جارێکی تر کراوەتەوە و نوێژی نیوەڕۆ لە کاتیی ئاسایی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

کاربەدەستانی ئیسرائیلی دەڵێن پێشتر وتووێژیان لەگەڵ ڕێبەرە موسوڵمانەکاندا کردووە تا دڵنیابن لە پاراستنی ئارامی و بۆ ئەوەی خاوەنبڕوایان بتوانن نوێژی هەینی خۆیان بکەن، بەڵام گەنجە فەلەستینییەکان بەردیان گرتووەتە پۆلیس و توندوتیژییان دروست کردووە. گەواهدەرە فەلەستینییەکانی کە بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت قسەیان کردووە دەڵێن ژمارەیەکی بچووکی فەلەستینییەکان بردیان گرتووەتە پۆلیس، و پاشان پۆلیسیش هاتونەتە نێو مزگەوتەکەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زیاتر ڕوویداوە.

سەر چاوە: ئەسۆشیەیتد پرێس/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG