Accessibility links

بانکی جیهانی 1.5 ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات


سەرۆکی بانکی جیهانی دەیڤد مالپاس ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند بانکی جیهانی پاکێجێکی پشتیوانی بە بڕی یەک ملیار و نیو دۆلار ئامادە دەکات بۆ هاوکاری ئۆکرانیای بە شەڕ وێرانببوو، هەروەها بەنیازیشە کۆمەکی وڵاتانی بەرەو رسکانچوو بکات واتە ئەو وڵاتانەی لە هەوڵ و تەقەلادان بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهاکانی خۆراک و وزەوە.

ماڵپاس کە لە وارشۆ ئەو لێدوانەی دەدا گوتیشی ڕۆژی دووشەممە پاکێجەکە بە ڕەزامەندی دیاریکردنی بڕی یەک ملیار دۆلار لە یارمەتیەکانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی گەشەپێدان کە بە IDA ناسراوە بۆ ئۆکرانیا دابینکرا کە لەلایەن وڵاتانی بەخشەر و وەرگرەوە دەبرێت بەرێوە، هەروەها 100 ملیۆن دۆلاریش لەلایەن هەمان دامەزراوەوە بۆ ماڵدۆڤا دابینکرا.

ماڵپاس بەر لەو کۆبوونەوەی بەهاری هەفتەی داهاتوو بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پشتگیری بانکەکە یارمەتی ئۆکرانیا دەدات خزمەتگوزاری گرنگ دابینبکات، لەوانە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانە و مووچەی خانەنشینی و پرۆگرامی کۆمەڵایەتی.

ماڵپاس وتیشی "بانکی جیهانی لە ساڵی 1944 دامەزراوە بۆ یارمەتیدانی ئەوروپا لەپێناو بونیادنانەوەی پاش جەنگی دووەمی جیهانی، وەکچۆن لەو کاتەدا کردمان ئێستاش ئامادەیەن بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بونیادنانەوە لە کاتی خۆیدا."

وتەبێژێکی بانکی جیهانی ڕایگەیاند پلانەکە هێشتا پێویستی بە ڕەزامەندی تەواوەتی هەیە لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی بانکی جیهانی لە چەند هەفتەی داهاتودا.

ماڵپاس سەرچاوەی ئەو 500 ملیۆن دۆلارە زیادەیەی بۆ ئۆکرانیا دیاری نەکرد.

ئەم یارمەتیە جگە لە نزیکەی 923 ملیۆن دۆلار لە پارەدانی خێرا کە لە لایەن بانکی جیهانیەوە لە مانگی ڕابردوودا پەسەندکراوە، هاوکات کۆمەکی دارایی وڵاتانی بەخشەریش لەخۆ دەگرێت.

ماڵپاس گوتیشی بانکی جیهانی لە پەیوەندییەکی نزیکدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بۆ دەستەبەرکردنی پشتیوانی و کاردەکات بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی ئۆکرانیا و ئەو وڵاتانەشی کە میوانداری پەنابەرەکانیان کردوون.

ئەو گوتیشی بانکی جیهانی کاریگەرییە جیهانییەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا تاوتوێ دەکات و بەرزبوونەوەی زیاد لە ڕادەی بە خێرایی نرخی خۆراک و وزەش تاوتوێ دەکات، هاوکات گوتیشی "ئەمە وەڵامدانەوەیە بۆ ئەو قەیرانەی کە پشتیوانییەکی چڕوپڕ بۆ وڵاتانی گەشەسەندوو دابیندەکات"هەروەها دەشڵێت "پێشبینی دەکرێت 10 ملیۆن کەس بکەونە ڕەوشێکی ئەوپەڕی هەژارییەوە."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG