Accessibility links

ژنێکی ئەمەریکایی 10 ملیۆن دۆلار لە یانسیبێکدا دەباتەوە پاش ئەوەی پەنجەی بەر دوگمەیەکی هەڵە دەکەوێت


ژنێکی ئەمەریکایی بە ناوی لاکوێدرا ئێدوارد 40 دۆلار دەخاتە ئامێرێکی لۆتەریـیەوە (یانسیب) لە سۆپەر مارکێتێکی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا. لە کاتێکدا سەرقاڵی کڕینی بلیتی چەند یانسیبێک دەبێت، کەسێک پاڵی پێوەدەنێت و ئەمیش بە هەڵە پەنجەی بەر دوگمەیەکی تر دەکەوێت.

ئەو پاڵپێوەنانە لاکوێدرا بێزاردەکات چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی بە هەڵە 30 دۆلار لە بلیتێکی تردا خەرج دەکات بە ناوی200X کە هیچ مەبەستی نەبووە بیکڕێت. ئەو دەیویست بەو پارەیە کۆمەڵێک بلیتی هەرزان بکڕێت.

ئەم ژنە پاش ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەی و بلیتەکە 30 دۆلاریەکە دەڕووشێنێت، دەبینێت جاکپۆتی 10 ملیۆن دۆلاری بردۆتەوە, واتا بەرزترین خەڵاتی یانسیبی 200X

ئەگەری بردنەوەی جاکپۆتی 200X بریتە لە 1 لەسەر 3,034,165 واتا لە هەر 3 ملیۆن کەسدا، یەکێک ئەگەری بردنەوەی 10 ملیۆن دۆلاری هەیە.

لاکوێدرا دەڵێت"سەرەتا هیچ باوەڕم نەدەکرد، لەسەر ڕێگای خێرا دەڕۆشتم و هەر سەیری بلیتەکەم دەکرد. ئەوەندەی نەمابوو تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بم. ئۆتۆمبێلەکەم ڕاگرت و چەند جارێک سەیری بلیتەکەم کردەوە، هەروەها لە ڕێگەی بەرنامەی مۆبایلی یانسیبەکەوە سکانم کرد، هەر دەموت ئەمە ڕێی تێناچێت. "
تەنانەت پاش ئەوەی بردنەوەکەی پشتڕاسدەکرێتەوە، هێشتا دەڵێت زەحمەتە باوەڕبکەم.

جگە لەو خەڵاتە 10 ملیۆن دۆلاریەی لاکوێدرا، هاوکات ئەو سۆپەرمارکێتەی بلیتەکەی لێفرۆشراوە. 50 هەزار دۆلاری وەک دیاری پێدەدرێت.

سەرچاوە: ماڵپەڕی یانسیبی ویلایەتی کالیفۆرنیا

XS
SM
MD
LG