Accessibility links

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی یەمەن دەکات


هانس گروندبێرگ، نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی دووشەممە یەکەم سەردانی خۆی بۆ پایتەختی یەمەن، کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانی حوسییەکاندایە، ئەنجامدا. ئەمەش دوای ئاگربەستێکی 2ی مانگی چوار هات کە لایەنەکانی ململانێکە، یەکدی بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار دەکەن.

ئەم یەکەم سەردانی ئەو دیپلۆماتکارە سویدییە لەوەتەی هاتۆتە سەر دەسەڵات لە مانگی سێپتەمبەرەوە. بڕیارە لە سەنعای پایتەختی یەمەن چاوی بە بەرپرسە باڵاکانی حوسییەکان بکەوێت.

نوسینگەی گروندبێرگ لە تویتێکدا گەیشتنی دیپلۆماتکارەکەی ڕاگەیاند و وتی: "ئەو بەپەرۆشە لەگەڵ سەرکردایەتی ئەنسار ئەڵڵا (حوسییەکان) تێوەگلێت لەسەر جێبەجێکردن و پتەوکردنی ئاگربەستەکە و گفتوگۆکردن لەسەر رێگاچارەیەک."

چەکدارە حوسییەکان بە پشتیوانی ئێران ساڵی 2014 دەستیان بەسەر سەنعادا گرت و ئەمەش دەستێوەردانی سەربازی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی سعودیە لە ساڵی داهاتوو دا بەدوادا هات. نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی یەمەن بە خراپترین قەیرانی مرۆیی جیهان ناودەبات.

ئاگربەسە دوو مانگییەکە کە لە سەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی موسڵمانانەوە ڕاگەیەندرابوو، تا رادەیەکی زۆر ڕەچاوکراوە.

گروندبێرگ هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئۆنلایندا وتی: "لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەکەوە، کەبوونەوەیەکی بەرچاوی توندوتیژیمان بینیوە."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG