Accessibility links

سزا نوێیەکانی ئەمەریکا وهاوپەیمانان دژ بە ڕووسیا کچەکانی پوتن و بانکەکانی ڕووسیا دەگرێتەوە  


ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند سزای توندی نوێی و دەستبەجێیان سەپاندووە بەسەر ڕووسیادا کە تیایدا سەرمایەکانی کچەکانی ڤلادیمیر پوتنیش کراوەتە ئامانج و سزاکانی سەر بانکەکانیش توندتر دەکات.

کۆشکی سپی دەڵێت سزا نوێیەکان وەکو تۆڵەیەکە بۆ گوایە دڕندایەتییەکانی کە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دژ بە خەڵکی سیڤیلی ئۆکرانیا کراوە، لە ناویاندا ئەوشتانەش کە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە بوچای نزیک کیێڤی پایتەخت پاش کشانەوەی لەشکری ڕووسیا لە هەرێمەکە دەرکەوتوون. هەرچەندە ڕووسیا نکوڵی لەوە دەکات لە بوچا خەڵکی سیڤیلی کوشتبێت.

ئەمەریکا دەڵێت بە تەواوەتی Sebrbank ، کە گەورەترین بونیادی دارایی ڕووسیایە، لەگەڵ بانکیAlfa کە گەورەترین بانکی تایبەتی وڵاتەکەیە، قەدەغە دەکات و ڕێگە لە ئەمەریکییەکان دەگرێت بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئەو دامەزراوانەدا نەکەن.

هەروەها جگە لە سزاکان کە کچە گەورەکانی پوتین ماریا پوتینا و کاترینا تیخۆنۆڤا دەکەنە ئامانج، ئەمەریکا سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا میخایل میشۆستین دەکاتە ئامانج. هەروەها ژن و منداڵەکانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و سزاکان دژی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیاش دەگرێتەوە لەوانە دیمتری میدڤیدیڤ، سەرۆکی پێشوو و سەرۆک وەزیرانیش. هەروەها سزاکان سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی پوتنی گرتۆتەوە کە نزیکایەتییان هەیە لەگەڵ سیستمی دارایی ئەمەریکا، سەرجەم سامانە داراییەکانیان دەستیبەسەردا گیراوە و سڕکراون.

بڕیارە ئەمەریکا، بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسپێنن بەسەر ڕووسیادا، لەوانەش قەدەغەکردنی هەموو وەبەرهێنانە نوێیەکان لەو وڵاتەدا دەگرێتەوە و قەدەغەکردنی هەناردەکردنی خەڵوز بۆ یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش دوای ئەوە دێت لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بەڵگەکانی ئەشکەنجەدان و کوشتن لە شارۆچکەیەکی دەرەوەی کیێڤ ئاشکرابوون.

سەرچاوە: ئەسۆشەیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG