Accessibility links

دەستبەرسەرکرانی دەیان کەس لە بۆنەی نەورۆزدا


نەوڕۆز لە کوردستانی ئێران، تەنگیسەر، سنە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانان، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیان کەس لە خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران بە هۆی بەشداری کردنیان لە بۆنەی نەورۆزدا گرتووە.

میوانەکانی بەرنامەی ڕوانگە :

ئەوین مستەفازادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ - کوردپا

مەسعود کوردپوور، ڕۆژنامەوان

ئەم هەڵویستەی حکوومەت و کاردانەوەی خەڵک هەڵدەسەنگێنن.

خانمی مستەفازادە دەڵێت بێجگە لە ئەو ژمارە گیراوانەی کە بڵاوبوونەتەوە، گەلێک کەسی تریش گیراون بەڵام لە ترسی ئەوەی بنەماڵەکانیان نەکەونە بەر تەوژمی ڕێژیم لە بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە خۆدەپارێزن.

هەروەها ئاماژە دەکات کە پاش خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی چەند ساڵ لەمەوپێش حکوومەت هەوڵ دەدات کە کۆنتڕۆڵی ناڕازیەتییەکان بکات و بە گشتی لە کۆبوونەوە و جەماوەری خەڵک و لە هاوپەیوەندی و یەکگرتوویی خەڵک دەترسێت.

بەڕێز کوردپوور پێی وایە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی خراپی ئابووری خەڵک، ڕێژێم هەمیشە بە چاوێکی "امنیتی" چاو لە کۆبوونەوە و جەماوەری خەڵک دەکات، بە تایبەتی کە ترسی خەڵک لە پەتای کۆڕۆنا کەم بۆەتەوە و خەڵکیش ئەو هەلەیان بە دەرفەت زانیوە و خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خۆیان دەست پێکردۆتەوە.

هەروەها دەشڵێت کە رێژێم نەیتوانیوە پێش بە هیچ بۆنەیەکی خەڵک بگرێت، چونکە ژیانی خەڵک لە هی حکوومەت جیاوازی هەیە و تەنانەت بەرژەوەندییەکانیشیان وەک یەک نین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:23 0:00

XS
SM
MD
LG