Accessibility links

دادگایەکی ئەندەنووسیا سزای لە سێدارەدان بۆ مامۆستایەک دەردەکات کە 13 خوێندکاری لاقە کردووە


دادگاییەکی ئەندەنووسیا رۆژی دووشەممە سزای مەرگی سەپاند بەسەر مامۆستایەکی خوێندنگایەکی ئیسلامیدا کە ١٣ کچی لاقەکردبوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ دەرچووبوو.

کەیسی مامۆستا هێری ویروان، ئەندەنووسیای توشی تاسان و سەرسوڕمان کردووە و لە ئێستادا سەنگی خستۆتە سەر پێویستی پاراستنی منداڵان لە قوتابخانە ئاینییەکانی وڵاتەکە.

دوای ئەوەی سەرەتا زیندانی هەمیشەیی بۆ بڕدرایەوە، بڕیارەکە پێداچوونەوەی بۆ کرا و سزاکە گۆڕدرا بۆ سزای سێدارەدان .

ئایرا مامبۆ، پارێزەرەکەی هێری، رەتیکردەوە سەرنجبدات لەسەر ئەوەی ئایا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا دەکەنەوە بۆ ئەوەی تاوانەکەی سوکبکرێت.

بەپێی قسەی دادوەری کەیسەکە کە لە مانگی ڕابردوودا قسەی کرد، لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢١، هێری ١٣ کچی لاقەکردوە، کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ تا ١٦ ساڵاندا بوون. هەشت لە خوێندکارەکانیشی دوو گیان کردبوو.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG