Accessibility links

زیاتر لە 90 کۆچبەر لە دەریای ناویندا نوقم دەبن


ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایانگەیاند زیاتر لە 90 پەناخواز لە ناو بەلەمێکدا لە دەریای ناویندا (دەریای سپی ناوەڕاست) نوقم بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو ڕێکخراوە، بەلەمەکە هەفتەی ڕابردوو لیبیای بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا بەجێهێشتوە.

چوار لەو پەناخوازانە کە دەوترێت ژمارەکەیان نزیکەی 100 کەس بووە، ڕۆژی شەممە لە لایەن کەشتییەکی نەوتی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا ڕزگارکران.

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور دەڵێت لەگەڵ هۆشداری ئەو ڕێکخراوەیە بۆ نەگەڕاندنەوەی کۆچبەرە ڕزگاکراوەکان بۆ لیبیا بە هۆی ئەگەری دەستبەسەرکردنیان، بەڵام کەشتییە نەوتییەکە کە بەرەو لیبیا ڕۆیشتووە، وەڵامی داواکارییەکانی ئەو ڕێکخراوەی نەداوەتەوە بۆ نەگەڕاندنەوە کۆچبەرەکان.

پەناخوازان و کۆچبەران بە بەردەوامی هەوڵ دەدەن لە لیبیا کە وڵاتێکی باکووری ئەفریقایە لە ڕێگای دەریای ناوینەوە خۆیان بە کەنارەکانی ئەوروپا بگەیەنن.

لیبیا وەک خاڵی گواستنەوەی سەرەکییە بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە شەڕ و هەژاری لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵدێن.

بەگوێرەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، نزیکەی 300 کۆچبەر لە نێوان 1ی مانگی 1وە تاکو 28ی مانگی 3 وە لە میانەی رێگای دەریای ناوینەوە گیانیان لەدەستداوە، و نزیکەی 3100 کەسیش دەستبەسەر کراون و گەڕاوندراونەتەوە بۆ لیبیا.

دوای گەراندنەوەیان بۆ لیبیا، کۆچبەرەکان بە شێوەیەکی گشتی دەبرێنە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی حکومەت، کە تیایدا بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لە ساڵی 2021دا بەلایەنی کەمەوە 32425 کۆچبەر دەستبەسەر کراون و گەڕاونەتەوە لیبیا.

بەپێی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، بەلایەنی کەمەوە 1553کۆچبەر لە میانەی ساڵی ڕابردوودا خنکاون.

XS
SM
MD
LG