Accessibility links

وێڵ سمیت دەستبەرداری خەڵاتەکەی دەبێت


وێڵ سمیت ڕۆژی هەینی لە ئەکادیمیای Motion Picture Academyدەستبەرداری خەڵاتەکەی بوو، دوای ئەوەی سمیت لە شەوی وەرگرتنی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای ئۆسکاردا زلەیەکی دا لە کریس ڕاک، هەروەها گوتی ئەو هەر سزایەکی تر قبوڵ دەکات کە لەلایەن کۆمیتەی ئەکادیمیای ئۆسکارەوە بسەپێندرێت بە سەریدا.

وێڵ سمیت لە بەیاننامەیەکدا کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە دەڵێت "ئەو بە تەواوی هەر شتێک و هەموو دەرئەنجامەکانی ڕەفتارەکەی قبوڵ دەکات، ڕەفتارەکەی من لە 94هەمین ئاهەنگی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای ئۆسکار سەرسوڕهێنەر و ئازاربەخش بوون و جێی لێبوردەیی نییە."

سەرۆکی ئەکادیمیای سینەما دەیڤد ڕوبین گوتی دەستبەرداربوونی وێڵ سمیت لە خەڵاتەکەی پەسەندکراوە. گوتیشی"ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانمان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی سزادان دژی بەڕێز وێڵ سمیت سەبارەت بە شکاندنی پێوەرە ئەکادیمییەکان، بەر لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەکە کە وابڕیارە 18ی ئەم مانگە سازبکرێت."

وێڵ سمیت بە دەستبەرداربوونی لە خەڵاتەکە مافی دەنگدان لە دەستدەدات، هەرچەند بایەخێکی دیکەی دەبێت بەڵام کەمتر و واقیعی تر بۆئەوەی ببێت بە بەشێک لە ئەکادیمیا، ناسراوترین ڕێکخراوی هۆلیوود متمانەی فلیمسازی دەدات بە ئەندامەکانی. ئەمە تەنها بانگهێشتێکە، هاوکات هەر ساڵێک تەنها یەکجار پێداچوونەوە دەکرێت بۆ مافی ئەندامێتی.

وێڵ سمیت لە لێدوانێکیدا گوتی " من خیانەتم لە متمانەی ئەکادیمیا کردووە. کاندیدەکان و براوەکانی تریشم لە هەلی خۆیان بێبەش کردووە بۆ ئاهەنگێڕان و ئاهەنگی کارە هونەرییەکانیان" هەست بە خەم دەکەم دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ئەوانەی شایەنی بایەخپێدانن بۆ دەستکەوتەکانیان و ڕێگە بە ئەکادیمیا بدەم بگەڕێتەوە بۆ ئەو کارە نایابەی کە دەیکات بۆ پشتگیری داهێنان و هونەر لە سینەمادا."

وێڵ سمیت گوتیشی "گۆڕان کاتی دەوێت و من پابەندم بە ئەنجامدانی ئەم کارە بۆ دڵنیاکردنەوەی ئەوەی کە جارێکی دیکە توندوتیژی ڕێگە پێنەدراوە بە هەر هۆکارێک بێت."

دەستبەرداربوونی لە خەڵاتەکەی دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات کە دەستەی سەرۆکایەتی ئەکادیمیا کۆبوونەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی سزادانی وێڵ سمیت بە پێشێلکردنی پێوەرکانی هەڵسوکەوتکردن لە گروپەکەدا. ڕەنگە گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنانە ببێتە هۆی هەڵپەساردن یان دەرکردنی، بەڵام دەستبەجێ ئەوە ڕوون نەبۆوە ئایا ئەو دەتوانێت ڕووبەڕووی چ سزایەکی زیاتر ببێتەوە.

ئەگەر ئەو دەرکرایە، ئەوا وێڵ سمیت دەچووە پاڵ گروپێکی بچووکی ئەو پیاوانەی کە لە ئەکادیمیا دەرکراون وەک هارڤی واینستین، ڕۆمان پۆلانسکی، بێل کۆسبی و خانمە ئەکتەریش کارمێن کاریدی، کە لە کاتی بەشداریکردنیاندا لە بەرنامەی خەڵاتەکاندا دەرکرا.

کریس ڕاک کە سەرقاڵی ئەوە بوو خەڵاتێکی ئۆسکار پێشکەش بکات بۆ باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری، کاتێک لەلایەن پۆلیسەوە پرسیاری لێکرا ڕەتیکردەوە هیچ تۆمەتێک لەو بارەیەوە تۆمار بکات.

لە ئاکامی ئەو ڕەفتارەی وێڵ سمیت دا بە خێرایی کاردانەوەی لێکەوتەوە، لە کاتێکدا شتێک پشتیوانی هەبوو کە وێڵ سمیت کە بەرگری کردووە لە ژنەکەی، بەڵام بە بەرفراوانی مەحکوم کرا بۆ ئەو وەڵامە توندوتیژیەی، هەروەها ئەو ڕەفتارەی ئەو بووە هۆی تێکدانی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار کە دەمێکە چاوەڕوانی دەکات و تێکدانی ئاهەنگی خەڵاتەکان بۆ براوەکانی دیکەش لەو شەوەدا.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG