Accessibility links

خەڵاتە گرنگەکانی ئۆسکاری 2022


 لە چەپەوە ترۆی کاستەر، ئەمیلیا جۆنس، ئێمی فۆرسایت و دانیاڵ دورێنت لە دەمی گەیشتنیان بۆ مەڕاسیمی خەڵاتی ئۆسکار لە ڕۆژی یەکشەممە 27ی سێی 2022.
لە چەپەوە ترۆی کاستەر، ئەمیلیا جۆنس، ئێمی فۆرسایت و دانیاڵ دورێنت لە دەمی گەیشتنیان بۆ مەڕاسیمی خەڵاتی ئۆسکار لە ڕۆژی یەکشەممە 27ی سێی 2022.

شەوی یەکشەممە خەڵاتی ئۆسکار پاش دوو ساڵ جارێکی تر گەڕایەوە هۆڵیوود، هونەرمەندان شەوی یەکشەممە لە شانۆی دۆلبی لە لاس ئانجڵس کۆبونەوە بۆ ئەم بۆنە گرنگە هونەرییە.

خەڵاتی باشترین فیلم بۆ ئەمساڵ درا بە فیلمی "CODA" کە بە گشتی ئەم فیلمە سێ خەڵاتی پێبەخشرا.

تیمی فیلمی کۆدا پاش وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی ساڵ، شەوی یەکشەممە 27 ی سێی 2022
تیمی فیلمی کۆدا پاش وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی ساڵ، شەوی یەکشەممە 27 ی سێی 2022

فیلمی "Dune" زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێنا ئەو فیلمە شەش خەڵاتی بەدەستهێنا کە بریتی بوون لە باشترین دەنگ، باشترین مۆنتاج، باشترین دەرهێنانی دیزاین، باشترین کاریگەری بینین و باشترین سینەماکار. هەروەها یەکێک بوو لە بەربژێرەکانیش بۆ باشترین فیلمی ساڵ.

ئەکتەر وێل سمیت خەڵاتی باشترین ئەکتەری ساڵی پیاوی بۆ فیلمی "King Richerd " بەدەستهێنا و باشترین خەڵاتی ئەکتەری ژنیش جەسیکا چاستەین بۆ فیلمی" The eyes of Tammy Faye" بەدەستیهێنا.

هونەرمەند وێڵ سمت لە دەمی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ساڵ بۆ ڕۆڵی لە فیلمی کینگ ڕیچەرد دەستی بەگریان کرد. هۆڵی دۆڵبی شەوی یەکشەممە 27 ی سێی 2022.
هونەرمەند وێڵ سمت لە دەمی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ساڵ بۆ ڕۆڵی لە فیلمی کینگ ڕیچەرد دەستی بەگریان کرد. هۆڵی دۆڵبی شەوی یەکشەممە 27 ی سێی 2022.

دەرهێنەر جەین کامپیەن خەڵاتی بۆ باشترین دەرهێنەری ساڵ بۆ فیلمی " The Power of Dog" وەرگرت.

هونەرمەند ترۆی کاتسەر لە خەڵاتی ئۆسکاری ئەمساڵدا مێژووی تۆمار کرد و بوو بە یەکەم پیاوی نابیست و نادوو کە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ هونەرمەندی ڕۆڵی پشتیوانی لە فیلمی کۆدا بەدەستهێنا. ئاریانا دێبۆس خەڵاتی باشترین هونەرمەند لە ڕۆڵی پشتیوانی بۆ فیلمی West Side Story بەدەستهێنا.

هونەرمەندی گۆرانی بێژ بێلی ئایلش لەگەڵ براکەی فینیەس ئۆکاننەڵ خەڵاتی باشترین گۆرانی ساڵیان وەرگرت بۆ گۆڕانی " No Time To Die" لە فیلمی " No Time To Die" بەدەستهێنا.

دەمی ڕووبەڕووبوونەوەی وێل سمت لەگەڵ کرس ڕاک، شەوی یەکشەممە 27ی سێی 2022.
دەمی ڕووبەڕووبوونەوەی وێل سمت لەگەڵ کرس ڕاک، شەوی یەکشەممە 27ی سێی 2022.

یەکێک لە دیمەنە باڵکێشەکانی خەڵاتی ئۆسکاری ئەمساڵ کاتێک بوو کە هونەرمەند کرس ڕاک لە سەر شانۆ بە گاڵتەجارییەوە باسی قژی جەیدا پینکت سمیتی هاوسەری وێل سمیت کرد لە ئەنجامدا وێل سمیت توڕە بوو و چووە سەر شانۆ و شەقازلەیەکی لە کرس ڕاک دا و ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دوو جۆر باس دەکرا هەندێک پێیان وابوو بەشێک بوو لە نمایش، بەڵام کاتێک وێل سمیت خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت زۆر باسی لە پشتیوانیکردن و بەرگری کردنی لە خێزانەکەی کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG