Accessibility links

کرێملین: بایدن بۆی نییە بڵێت پوتین لە دەسەڵاتدا نەمێنێتەوە


کرێملین لە ڕۆژی شەممەدا لێدوانەکەی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکای ڕەتکردەوە کە گوتبووی ڤلادیمیر پوتین " ناتوانێت لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە"، و گوتی ئەوە پەیوەستە بە ڕووسەکانەوە چ سەرۆکێک بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن.

وتەبێژی کرێملین دیمیتری پێسکۆف کاتێک پرسیاری لێکرا لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن، بە ڕۆیتەرزی گوت: " بایدن بۆی نییە بڕیاری لەسەر بدات، سەرۆکی ڕووسیا لە لایەن ڕووسەکانەوە هەڵبژێردراوە"

بەرپرسێکی کۆشکی سپی گوتی بایدن کە لە وارشۆ قسەی کرد مەبەستی گۆڕینی ڕژێمی لە ڕووسیا نەبووە، بەڵام خاڵەکەی ئەوە بوو کە "پوتین ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەر دراوسێکانی یان ناوچەکەدا بسەپێنێت"

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەمیانەی وتارەکەیدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا وتی " ناکرێت پوتن لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە " و ئاماژەشی بەوەدا داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا " شکستێکی ستراتیژییە " بۆ مۆسکۆ.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG