Accessibility links

ئێران ڕێککەوتنی کویەت و سعودیە بۆ پەرەپێدانی گێڵگەیەکی گازی بە نایاسایی ناودێردەکات


ئێران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتنێکی نێوان کویەت و عەرەبستانی سعودیەی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەیەکی گازی مشتومڕلەسەر لە کەنداو بە "نایاسایی" ناودێرکرد و جەختی کردە سەر ئەوەی ئەوەی مافی هەیە ئەوەیش سودی لێببینێت.

لە بەیاننامەیەکی فەرمی کەوەیتدا هاتووە وەزیرانی وزەی ئەو وڵاتانەی کەنداوی عەرەب ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتنێکیان مۆر کرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی گازی ئارەش/دۆرا.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە نرخی سوتەمەنی لە ئەنجامی داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە ئەو ڕێککەوتنەی ڕەتکردەوە و بە " نایاسایی" وەسفی کرد و گوتی ئەوە " پێچەوانەی ڕێکارەکانی ئێستا و ئەو وتووێژانەیە کە پێشتر ئەنجام دراون."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیبزادە لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " کۆماری ئیسلامی ئێران مافی سودوەرگرتنی لە کێڵگەی گازی ئارەش/دۆرادا هەیە". هەروەها دەشڵێت " هەر کارێک بۆ ئۆپەراسیۆن و گەشەپێدانی ئەم کێڵگەیەدەبێت بە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەر سێ وڵات ئەنجام بدرێت."


XS
SM
MD
LG