Accessibility links

تاڵیبان بەڵێنی داوە نیگەرانییەکانی چین بڕەوێنێتەوە


تاڵیبان ڕۆژی پێنجشەممە بەر لە کۆبوونەوە گرنگەکەی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا ڕایگەیاند کە ئەوان دیپلۆماتە باڵاکەی بەیژینگیان دڵنیا کردۆتەوە سەبارەت بە هەر نیگەرانییەک کە چین پێیوایە لەوانەیە لە خاکی ئەفغانستانەوە ڕووبدات.

چین تەنها لە بەشێکی بچووکی سنوورەکەی لەگەڵ ئەفغانستاندا هاوبەشە، بەڵام بەیژینگ لە مێژە ترسی ئەوەی هەبووە کە ئەو دراوسێیەی کە گرفتاری شەڕ و قەیرانە ببێتە خاڵێکی وروژێنەر بۆ موسڵمانە جودایخوازەکانی ئۆیگۆر لە شینگیانگ.

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی ئەفغانستانی کرد، شایەنی باسە هەر لەوکاتەوەی کە تاڵیبان کابولی کۆنتڕۆڵکردەوە ئەمە یەکەم سەردانی دیپلۆماتێکی باڵای چینە بۆ ئەفغانستان و لەگەڵ عەبدولغەنی برادەر جێگری سەرۆک وەزیران و ئەمیر خان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان کۆبووەوە.

بە بێ ئەوەی بە تایبەتی ئاماژە بە ئۆیغورەکان بدرێت، نووسینگەی برادەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وانگ دڵنیاکراوەتەوە سەبارەت بە هەموو نیگەرانییەکانی بەیژینگ کە پێی وایە لە خاکی ئەفغانستانەوە سەرچاوەی گرتووە.

لە مانگی 8 ی ساڵی پارەوە تاڵیبان بە بەردەوامی بەڵێنیان داوە کە ڕێگە نەدەن خاکی ئەفغانستان وەک بنکەیەک بەکاربهێنرێت بۆ گروپە تیرۆریستییە بیانییەکان.

داڵدەدانی ئوسامە بن لادن و کەسایەتیەکانی دیکەی ئەلقاعیدە لە کاتی هێرشەکەی 11ی سێپتەمبەردا وای لە ئەمەریکا کرد کە کۆتایی بە یەکەمین حوکمڕانی ئەوکاتەی تاڵیبان بهێنێت لە ئەفغانستان.

تەنانەت بەرلەوەی لە مانگی 8 دا تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەو وڵاتە بکات، لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا پەیوەندیان لەگەڵ چیندا دروستکرد.

هەفتەی داهاتوو بەیژینگ میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد کە پێکهاتبوون لە دراوسێکانی ئەفغانستان لەسەر چۆنیەتی یارمەتیدانی حکومەتە ئیسلامیە توندڕەوەکە.

لە بەیاننامەکەی برادەردا هاتووە کە "میرنشینی ئیسلامی دەیەوێت پەیوەندییەکانی فراوانتر بکات" لەگەڵ چیندا.

وەزارەتی دەرەوەش لە تویتێکدا باس لە فراوانکردنی پەیوەندیە ئابوری و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات، هەروەها باسیان لە دەسپێکردنی کار کردوە لە کەرتی کانگای کانزاکانی ئەفغانستان دا.

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، گرووپە کاردارییەکانی بواری کانگا و کانزاکانی چینییەکان لە گفتوگۆدان لەگەڵ تاڵیبان لەسەر گەڕان بە دوای کەرتی کانگای کانزاکانی ئەفغانستاندا.

وەزارەتی دەرەوەش ڕایگەیاند کە زامیر کابۆلۆڤ نێردراوی تایبەتی ڕووسیا بۆ ئەفغانستان لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ کابول گەیشتۆتە ئەو وڵاتە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان.

ئەفغانستان هەر لە بەجێهێشتنی هێزەکانی ئەمەریکاوە کەتۆتە نێو قەیرانی دارایی و مرۆییەوە.

کۆبوونەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان لە هەفتەی داهاتوودا ڕێگە بە تاڵیبان دەدات هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ بارودۆخی ئەم دواییەی وڵاتەکە بکەن.

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانی چین و پاکستان تاوتوێی پڕۆژە ئابوورییە نوێیەکان بکەن لە ئەفغانستان.

پاراستنی سەقامگیری دوای دەیان ساڵی جەنگ لە ئەفغانستان جێی بایەخی سەرەکی بەیژینگە وەک ئەوەی ئەو دەیەوێت سنورەکانی خۆی و وەبەرهێنانی ژێرخانی ستراتیژی لە پاکستانی دراوسێ، کە نیشتیمانی ڕاڕەوی ئابووری چین و پاکستانە پارێزراو بێت.

شیکەرەوەکان دەڵێن بۆ بەیژینگ بەڕێوبەرایەتیەکی سەقامگیر و هاوکار لە کابول ڕێگە خۆش دەکات بۆ فراوانبوونی ڕاڕەوی پێشنیازکراوی پشتێنەیی بە نێو ئەفغانستان و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستدا.

تاڵیبان چین بە سەرچاوەیەکی گرنگی وەبەرهێنان و پاڵپشتی ئابووری دەزانێت، هەم ڕاستەوخۆ و هەم لە ڕێگەی پاکستانیشەوە.

لە سەروەختی پشێوی دەستبەسەرداگرتنی کابول لەلایەن ئیسلامییە سەرسەختەکانەوە؛ بەیژینگ باڵیۆزخانەکەی خۆی لە کابوڵ بە کراوەیی هێشتەوە، تەنانەت لە کاتێکدا زۆرێک لە هاوڵاتیانی چین ئەو وڵاتەیان بەجێدەهێشت.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG