Accessibility links

نەورۆز لە کرماشان


Nowruz
Nowruz

سەرەڕای هەڕەشە و ئاستەنگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی نەورۆز، لە گەڵیک شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستانی ئێران بۆنەی نەورۆز بە تایبەت بە شێوەی ئاگرکردنەوە و هەڵپەڕکێ و کۆبوونەوەی جەماوەری ڕێزی لێ گیرا.

ئەردەڵان بێهرووزی، نووسەر و چالاکی سیاسی و میوانی بەرنامەی ڕوانگە دەڵێت کە ئاگری نەورۆز لە بێستوون و داڵاهۆوە هەمیشە بڵێسەدار بووە و ناوچەی کرماشان بە تایبەتی یەکێک لە پارێزەرانی نەورۆزە.

ئەو دەڵێت، کۆماری ئیسلامی هەوڵدەدات نەورۆز بە ڕیگایەک دا ببات کە ئەو نەریتە لە نیو خەڵکدا لە بیربچێتەوە، بەڵام بە خۆشییەوە هەر ئەو جۆرەی بینیمان سەرەڕای دۆخی ناهەمواری خەڵک و بە تایبەتی پەتای کۆرۆنا ، حکوومەت نەیتوانی نەورۆز کپ و بێدەنگ بکات. هەربۆیە، لە گەڵێک شارەکانی کوردستان و بە تایبەت لە کرماشان لە پێش تاقی بوستان بە شێوەیەکی کەم وێنە بەڕیوەچوو کە یەکگرتوویی خەڵکی کوردستانی نیشان دا.

ئاگاییش دەدات کە لە ڕووی مێژووییەوە هەم دامەزراندنی حکوومەتی مادەکان و هەم ساسانییەکان دەگەڕێتەوە بۆ کرماشان. هەروەها لە ڕووی ئاینییەوە ئەو ناوچەیە وەک ناوەندی یارسان و خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژی کوردەکانە.

بێهرووزی شیدەکاتەوە، لە بەر ئەوەیکە خەڵکی کرماشان هەر لە کۆنەوە ڕێزیان بۆ ئاگر هەبووە لە سەر ئەو بنچینەیە کە رووناکی لە بەرانبەر تاریکیدایە و هێمای نوێبوونەوەی ژیانێکی تازەیە، خەڵک دەستەواژەی پیرۆزبایی "ئاگری نەورۆز" بە کاردێنن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:38 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG