Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە کورد دەکات


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتالی بێنێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

بێنێت لە تویتەکەیدا نووسیویەتی" نەورۆز و ساڵی نوێ لە کۆمەڵانی گەلی کورد پیرۆزبێت. هیواخوازم ئەم ساڵە نوێـیە ببێتە مایەی سەرکەوتن و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو کورد لە سەرانسەری جیهان."

لە کۆتای تویتەکەیدا بە زاراوەی کرمانجی نووسیویەتی "Sersala we pîroz be"

XS
SM
MD
LG