Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات


بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش دەخوازم بۆ هەموو ئەوانەی لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن.

ئەوانەی جەژنی نەورۆز دەگێڕن لە ئەمەریکا و ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و ئەوروپا یان لە هەر شوێنێکی تری ئەم جیهانەدا، هیواخوازین ئەم ڕۆژە نوێیە، تەندروستییەکی باش و شادمانی بهێنێت، هەروەها ببێتە مایەی نۆژەنکردنەوەی پەیوەندییەکی پڕ مانا و پڕ بەها لە نێوان دۆستان و خۆشەویستاندا.

گردبوونەوە لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیاندا و دانانی سفرەی حەوت سین و خوانی پێکەوەیی بۆ خواردەمەنییە بە چێژەکانی وەک حەوت میوە، بەشێکن لەو نەریتە باوە زۆرانەی لە جیهاندا هەن و وا دەکەن ئەم جەژنە تایبەتمەندێتی خۆی هەبێت.

هاوکات پەتای جیهانی کۆرۆنا، وایکردووە ئاهەنگ گێڕان بەم بۆنەیەوە زۆر قورس بێت، بەڵام هیوادارین لەمساڵدا و لە ڕۆژانی داهاتووشدا ڕەوشێکی باشتری تەندروستی ببینین لە سەرانسەری جیهاندا.

هیوادارین گوڕ و تینی هەموومان ببوژێتەوە لەڕێی ئەو بەروبووم و خواردەمەنیانەی وەرزی بەهار بۆمانی دابین دەکات.

نەورۆزتان پیرۆز. نەورۆز موبارەک.

XS
SM
MD
LG