Accessibility links

ئیسرائیل داوا لە ئەمەریکا دەکات سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆردا بهیڵێتەوە 


ئیسرائیل ڕۆژی هەینی داوای لە ئەمەریکا کرد کە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕیزبەندی گرووپە تیرۆرستییەکاندا دەرنەکات وەک بەشێک لە زیندوکردنەوەی ڕێککەەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێراندا.
نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیران و یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە کە هەزاران کەسی کوشتووە بە ئەمەریکیەکانیشەوە.
ڕاشیانگەیاند" ئێمە ئەوە ڕەتدەکەینەوە کە ئەمەریکا ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە لیستەکە دەربکات."
ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە واشنتن و تاران نزیکن لەوەی بگەن بە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015.
نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیند بوو کە "ئێمە لە ڕێکەوتنێکی گونجاو نزیک دەبینەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینە ئەگەری ڕێککەوتنێک، ئێمە باوەڕمان وایە ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە دەتوانرێت تێپەڕێنرێت."
سەرچاوەکانی نزیک لەگفتوگۆکان دەڵێن کێشە هەڵپەسێردراوەکان داواکارییەکانی تاران لەخۆدەگرێت بۆ واشنتن بۆ لابردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان.
ئەمەریکا لە مانگی چواری ساڵی 2019 دا لە سەروەختی سەرۆکایەتی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا داناڵد تڕامپ، سوپای پاسدارانی وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی" خستە لیستی تیرۆرەوە.

XS
SM
MD
LG