Accessibility links

ئەمەریکا ئەگەری دەرکردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕیزبەندی تیرۆردا هەڵدەسەنگێنێت


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران
ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند کە ئەمەریکا خەریکی تاوتوێکردنی ئەوەیە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێزبەندی گرووپە تیرۆریستییەکاندا دەربهێنێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند ئەمەریکا خەریکی تاوتوێکردنی ئەو پرسەیە کە لە بەرامبەر گەرەنتیدانی حکومەتی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەر لە نوێ سوپای پاسداران، ئەو ڕێکخراوە لە لیستی تیرۆردا بسڕیتەوە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێکخراوەیەکی بەهێزە لە ئێران کە کۆنترۆڵی زۆربەی کارە بازرگانی و هێزە چەکداری و هەواڵگرییەکانی ئێران دەکات و واشنتن بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی تیرۆریستی جیهانی تۆمەتباریان دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە واشنتن تا ئێستا بڕیاری نەداوە چ جۆرە پابەندبوونێک لە لایەن تارانەوە جێگای قبوڵکردنی ئەوانە.
سوپای پاسداران لە ساڵی 2019دا لەلایەن دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە خرایە ناو لیستی ڕەشی تیرۆری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە و سرێنەوە لەو گرووپەدا لەوانەیە ڕەخنەی توندی کۆمارییەکانی لێبکەوێتەوە.
سوپای پاسداران یەکەم قەوارەی فەرمی سەربازی وڵاتێک بوو کە خرایە لیستی تیرۆرەوە.
جێی ئاماژەیە کە پێشتر بەپێی راپۆرتەکان تاران ڕایگەیاندبوو کە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015، سڕینەوەی سوپای پاسداران بووە لە ڕیزبەندی تیرۆری ئەمەریکادا.
نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی داواکاری بۆ لێدوان لەبارەی ئەگەری لابردنی سوپای پاسدارانی ئێران لەلیستی تیرۆری ئەمەریکادا ڕەتکردوە.
هەفتەی ڕابردوو کاربەدەستێکی ئێرانی گوتی سڕێنەوەی سوپای پاسدارانی ئێران لەلیستی ڕەشدا تا مانگی 6بەشێک بووە لە گفتوگۆکانی ڤیەننا، بەڵام دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆکی ئێران هەڵبژێردرا، پرسەکە ئاڵۆزی تێکەوتبوو.
ئەو بەرپرسەی ئێرانییە کە نەیویستوە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتی ئەمەریکا بە ڕوونی ڕایگەیاندوە کە بە بێ وەرگرتنی خاڵێکی بەرچاوە، ئامادە نییە ئێران لە ڕێزبەندی تیرۆردا بسڕێتەوە. سەرچاوەکە گوتیشی ئەو هەڵوێستەی ئەمەریکا لەلایەن عەلی باقری کەنی وتووێژکاری سەرەکی ناوەکی ئێران ڕەتکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG