Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دامەزراندنی پەیوەندی فەرمی لەگەڵ  ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان دەدات


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنێکی ڕۆژی پێنجشەممە دەنگی دا بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی فەرمی ئەو ڕێکخراوەیە لەگەڵ ئەفغانستانی ژێردەسەڵاتی تاڵیباندا و ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەسەڵاتی تاڵیبان تاکو ئێستا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە فەرمی دانی پیانەنراوە.

لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بە وشەی تاڵیبان نەکراوە و ئەنجومەنەکە دەڵێت ئەمە ئەرکێکی سیاسی یەک ساڵەی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە ئەفغانستان کە بۆ ئاشتی لەو وڵاتەدا زۆر گرنگە.

بڕیارەکە بە 14 دەنگی ئەرینی ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە و ئامادەنەبوونی دەنگی ڕووسیا پەسەند کرا.

ئەو بڕیارە بریتییە لە هاوکاریکردنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بواری مرۆیی و سیاسی و مافی مرۆڤدا لەوانە لەبواری ژنان و منداڵان و ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ ئەفغانستاندا.

مۆنا جوول، نێردراوی نەرویژ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە وڵاتەکەی ئەو بڕیارەی داڕشتووە، بە فرەنس پرێسی گوت "ئەم ڕاسپاردە نوێیە بۆ UNAMA یان دەستەی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەفغانستان نەک تەنها بۆ وەڵامدانەوەی دەستبەجێی قەیرانی مرۆیی و ئابووری لەو وڵاتەدا زۆر گرنگە، بەڵکو بڕیارەکە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەکیمان کە ئاشتی و سەقامگیرییە لە ئەفغانستان، زۆر گرنگە."

جوول گوتی "ئەنجومەنەکە بەم فەرمانە نوێیە پەیامێکی ڕوون دەگەیەنێت، ئەویش ئەوەیە کە UNAMAڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەوپێش بردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ئەفغانستان و پشتگیریکردنی گەلی ئەفغانستان لەبەرنگاربوونەوەی کێشە و گرفتەکانیاندا."

XS
SM
MD
LG