Accessibility links

تایوان جارێکی تر هۆشداری دەدات لەسەر فڕۆکە چینییەکان لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی


وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند، لە تازەترین پێشهاتدا سەبارەت بە گرژییەکانی سەر دورگەی تایوان، ڕۆژی دووشەممە جارێکی تر هۆشیاری دایە چین سەبارەت بە 13 فڕۆکەی چینی کە چوونەتە ناو ناوچەی بەرگری ئاسمانییەوە.

تایوان کە چین وەک بەشێک لە خاکی خۆی بانگەشەی بۆ دەکات، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نیگەرانی خۆی لەسەر ئەو جۆرە ئەرکانە لەلایەن هێزی ئاسمانی چینەوە دەربڕیوە، هەرچەندە فڕۆکەکان لە خودی تایوانەوە نزیک نابنەوە.

تایوان لە ئێستادا لە دۆخێکی بەرزی ئاگادارکردنەوەدایە بەهۆی ترسی ئەوەی چین بتوانێت هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا بەکاربهێنێت لە ئەنجامدانی جووڵەیەکی سەربازی هاوشێوە لە دوورگەکە، هەرچەندە حکومەتی تایپی هیچ جموجۆڵێکی نائاسایی چینی بڵاونەکردۆتەوە.

وەزارەتەکە گوتی لە دوایین ئەرکدا حەوت فرۆکەی جەنگی چینی جەی-10 و پێنج جەی-16 و هەروەها فڕۆکەی جەنگی ئەلکترۆنی Y-8 بەسەر ناوچەیەکی باکوری رۆژهەڵاتی دوورگەکانی پراتاس-ی تایواندا سوڕاونەتەوە، کە دەکەوێتە کۆتایی سەرەوەی دوورگەی براتاس دەریای باشووری چین.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG