Accessibility links

ئێران بە شێوەیەکی کاتی وتووێژە نهێنییەکانی لەگەڵ سعودیە ڕادەگرێت


بە رۆژێک دوای ئەوەی عەرەبستانی سعودیە گەورەترین حوکمی لە سێدارەدانی بەکۆمەڵی لە مێژووی نوێی خۆیدا جێبەجێکرد، ئێران برێاری داوە بە شێوەیەکی کاتی وتووێژە نهێنییەکانی هەڵپەسێرێت ئەوەی بەغدا نێوەندگیری و دەستەبەری دەکات، کە بەمەبەستی خاوکردنەوەی بە درێژایی چەندان ساڵ لە گرژییەکانە لەگەڵ عەرەبستانی سعودی نەیاری ئێران.

ڕۆژی شەممە، سعودیە گوتی 81 پیاوی لە گەورەترین لە سێدارەدانی بەکۆمەڵی لە دەیان ساڵدا لە سێدارە داوە. چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافەکان دەڵێن 41 موسڵمانی شیعەنشینی ناوچەی قەتیفی ڕۆژهەڵاتیان لە نێواندابوو، کە ناوچەکە لە ڕووی مێژووییەوە بووەتە خاڵێکی کێشەدار لە نێوان حکومەتی سونەنشین و شیعە کەمینەکان.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی هەواڵی نوری ئێرانی ئەوەی بە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دادەنرێت بڵاویکردەوە، کە حکومەتی ئێران یەکلایەنە وتوویژەکانی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە راگرتووە، ئەوانەی لە بەغدای پایتەختی عێڕاق بە درێژایی ساڵی رابردوو بەردەوام بووە بەمەبەستی گێڕانەوەی پەیوەندیە دپلۆماتیەکانی نێوان ئێران وعەرەبستانی سعودیە.

ڕیاز لە ساڵی 2016 دا پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی ئێران هێرشیانکردە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران لە دوای لەسێدارەدانی موسوڵمانێکی شیعە لە سعودیە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG