Accessibility links

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکایی دەکوژرێت و یەکێکی دیکە بریندار دەبێت لە ئۆکرانیا


خەڵکی لە شارۆچکەی ئیرپین لە دەرەوەی کیێڤ هەڵدین
خەڵکی لە شارۆچکەی ئیرپین لە دەرەوەی کیێڤ هەڵدین

ئاندری نایبیتۆڤ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی کیێڤ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، لە هەرێمی کیێڤی ئۆکراینا ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکایی کوژرا و یەکێکی دیکە برینداربووە.

نیبیتۆڤ گوتی کەڕۆژنامەنووسەکان لە ئیرپین لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە تەقەیان لێکراوە، بەڵام وردەکاریی ڕووداوەکەی باس نەکرد.

چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن پێشتربڵاویان کردبووە کە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە تەقەی لێکراو و کوژرا، و یەکێکی تریش برینداربووە.

دانیلۆ شاپۆلۆف کە نەشتەرگەرییەکی خۆبەخشە بۆ بەرگری خاکی ئۆکرانیا گوتی یەکێک لە ئەمریکییەکان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و چارەسەری ئەوی تریانی کردووە.

پەیامنێرانی ئەی ئێف پی لە ئیرپین تەرمی قوربانییەکەیان بینیووە کە بە برێنت ڕێنۆد، وێنەگر و فیلمسازی ناسرابووە ئەوەی لە ڕابردوودا لەگەڵ نیویۆرک تایمز کاری کردووە.

ڕۆژنامەکە وتی کە "ئێجگار خەمبارە بە بیستنی هەواڵی مردنی برێنت ڕینۆد"، ئەوەشی گوت کە ئەو ئێستاکە لە ئەرکی کارکردن بۆ ڕۆژناماکەدا نەبووە.

XS
SM
MD
LG