ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی جەیک سولیڤان ڕۆژی یەکشەممە بە سی ئێن ئێنی گوت: فراوانبوونی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ ئامانجە نوێیەکان لە ئۆکرانیا لە نزیک سنووری پۆڵەنداوە، پەستبوونی لە شێوەی بەڕێوەچوونی داگیرکارییەکەی دەردەخات.
سولیڤان گوتی واشنتون هیچ پلانێکی نییە هێزی سەربازی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا بنیرێت، بەڵام ئەمریکا بەرگری لە "هەر بستێک" ی خاکی ناتۆ دەکات، هاوکات یارمەتی بۆ چەکدارانی ئۆکرانیا زیاد دەکات، لەوانەشە لە ڕێگەی دابینکردنی چەکی دژە فڕۆکەوە.
ئەو گوتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر ڕووسیا، و هۆشداری دا کە هەر جووڵەیەک لە لایەن چین یان ئەوانی ترەوە بۆ دابینکردنی هێڵێکی ژیان بۆ ڕووسیا، یان یارمەتیدانیان بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ڕۆژئاوا، بە دڵنییایەوە ئەنجامێکی خراپی دەبێت".
سەرچاوە : ڕۆیتەرز