Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا: هاووڵاتیانی ئەمەریکا خۆیان ناونوس کردووە بۆئەوەی بەشداریبکەن لە بەرگریکردن لە ئۆکرانیا 


هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا ڕۆڵێکی چاوەڕوانەکراوی داوە بە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە بچوکە لە واشنتن کە بووە بە ناوەندێکی ناونوسکردنی ئەو ئەمەریکییانەی کە دەیانەوێت بەشداریبکەن لە شەڕەکەی ئۆکرانیادا.

ئەو دیپلۆماتکارانەی کە لە باڵیۆزخانەکەدا کاردەکەن لەخانوویەکی ئاساییدا لە جۆرجتاونی واشنتنی پایتەختدا هەزاران داوایان لەو خۆبەخشانەوە بۆ هاتووە کە دەیانەوێت بەشداری ئەو جەنگە بکەن لە پێناو ئۆکرانیادا ، تەنانەت فشاری ئەوە دەکەن کە چەکیان بۆ دابینبکرێت بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی ئۆکرانیا دژی توندوتیژی و هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا.

ژەنەڕاڵی باڵای لەشکری ئۆکرانی بۆریس کریمینسکی دەڵێت " بەڕاستی ئەوان هەست بەوە دەکەن کە ئەم شەڕە نادادپەروەرانەیە و هیچ پاساوێکی نییە، هەستدەکەن دەبێت بڕۆن و یارمەتیدەربن."

خۆبەخشەکانی ئەمەریکا تەنها نوێنەرایەتی بەشێکی بچوکی ئەو کەسە بیانیانە دەکەن کە لە هەوڵی ئەوەدان شەڕ بکەن لە پێناو ئۆکرانیادا، ئەوان بەشێکی بچووکی ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتیانە پێکدەهێنن کە بە لێشاو ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراون، ئەمە ڕەنگدانەوەی ئەو سۆزەیە کە لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەرپابووە بەهۆی هێرشەکەی ڕووسیا و بەرزبوونەوەی زیانەکانی هاووڵاتیانەوە.

کریمینسکی وتیشی "ئەمانە ئەو کەسانە نین کە دێن بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەن، ئەمانە ئەو کەسانەن کە بە نیازپاکیەوە دێن بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا و شەڕ دەکەن لەپێناو ئازادیدا."

حکومەتی ئەمەریکا ناخوازێت ئەمریکییەکان بچن بۆ شەڕ لە ئۆکرانیا، لەبەرئەوەی ئەمە دەبێتەهۆی زیادبوونی گرفتی ئاسایشی، یاسایی و ئاسایشی نیشتیمانی.

کریمینسکی کە چاودێری پشکنینی خۆبەخشە ئەمەریکاییەکان دەکات کە ناوی خۆیان نوسیەوە بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی ئۆکرانیا دەڵێت "هەر لەو کاتەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە 24ی مانگی 2 ەوە دەستیپێکردووە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە واشنتۆن بە لایکەمەوە وەڵامی پرسیاری 6,000 کەسیان داوەتەوە کە پرسیار دەکەن دەربارەی ئەوەی چۆن خۆبەخشانە بەرگری لە ئۆکرانیا بکەن کە زۆربەی هەرە زۆریان خەڵکی ئەمەریکان.

ژەنەراڵەکە وتیشی نیوەی خۆبەخشەکان دەمودەست ڕەتکراونەتەوە و نەگەیشتونەتە ئەوەی بە زووم چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکرێت، لەبەرئەوەی شارەزایی پێویستیان لە بواری لەشکریدا نەبووە ، پێشینەی تاوانکارییان هەبووە یان لەبەر هەر هۆکارێکی دیکە وەک ئەوەی تەمەنیان گونجاو نەبووە، لەوانە کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 73 ساڵیان تیادا بووە.

تا ئێستا نزیکەی 100 هاوڵاتی ئەمەریکایی پۆلێنکراون، ئەو ژەنەڕاڵە لەشکرییە ڕایگەیاند کە لە نێویاندا ئەو جەنگاوەرە دێرینانە هەن کە لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان دا بەشداریان کردووە و شارەزایی جەنگیان هەیە و چەند فڕۆکەوانێکی هەلیکۆپتەریشیان تێدایە.

دەبێت خۆیان بۆخۆیان بڕۆن بۆ پۆڵەندا کە دەبێت لە خاڵێکی دیاریکراودا خۆیان ئامادە کردبێت و بەرگی پاراستنی خۆیان پۆشیبێت بەڵام بە بێ چەک بپەڕێنەوە بۆ خاکی ئۆکرانیا، بەڵام هەر کە گەیشتنە خاکی ئۆکرانیا دواتر چەکیان پێ دەدرێت و داوایان لێ دەکرێت گرێبەستێک بۆ خزمەتی لەشکری واژۆ بکەن، بەبێ ئەوەی پارەیان بدرێتێ، بەشداری دەکەن لە سوپای نێودەوڵەتی بۆ بەرگریکردن لە ئۆکرانیا.

حکومەتی ئۆکرانیا دەڵێت هەتا ئێستا نزیکەی 20 هەزار بیانی لەچەندین وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان کردووە.

بۆریس کریمینسکی کە یاسادانەرێکی لیبرالی پێشووی کەنەدا بووە ئێستاش ئاسانکاری دەکات بۆ ئەو خۆبەخشانە لەو شوێنە و دەڵێت " نزیکەی 1000 کەنەدی داوای ئەوەیان کردووە بچن بۆ بەرەکانی شەڕ لەپێناو ئۆکرانیادا، کە زۆربەیان هێچ پەیوەندییەکیان بەو وڵاتەوە نییە."

ڕوون نییە چەند هاوڵاتی ئەمەریکی گەیشتونەتە ئۆکرانیا بۆ ئەوەی خۆبەخشانە بەشداری ئەو شەڕە بکەن، ئەمە ئەو گەشتەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە هاوڵاتیان کردووە ئەم هەنگاوە نەنێن.

کارمەندێکی باڵای چەسپاندنی یاسا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند: لەهەندێک باردا ڕەنگە ئەمەریکاییەکان ڕووبەڕووی تاوانبارکردن ببنەوە، یان تەنانەت بەڵگەنامەی هاووڵاتیبونیشیان لێبسەنرێتەوە ئەگەر بەشداری بکەن لە شەڕی وڵاتێکی بیانیدا، بەڵام کێشەی یاسایی یەکێکە لە کۆمەڵێک کێشەی دیکەی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا کە نیگەرانی ئەوەن چی ڕوودەدات ئەگەر ئەمەریکاییەک بکوژرێت یا دەستگیربکرێت یاخود چەکداربکرێت یاخود لەلایەن دەزگایەکی هەواڵگیری بیانییەوە بەکاربهێنرێن.

XS
SM
MD
LG