Accessibility links

رۆژی جیهانی هەشتی مارس


سەردێڕی پەیامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رۆژی جیهانی خانمان لە ساڵی ٢٠٢٢ی زاینیدا، یەکسانی لە نێوان خانمان و پیاوان بۆ داهاتوویەکی گونجاوە. بە واتایەکی تر، ئەو ڕێکخراوە پێی وایە ئەگەر بە ئەو یەکسانییە نەگەن، داهاتوویەکی پایەدار و سەقامگیر و یەکسان هەروا لە دووردەستدا دەمێنێتەوە.

خانمانی کورد لە کوردستانی ئێران بە پێکهێنانی ناوەندەکان بۆ تێکۆشان لە بوارەکانی دانانی وانە بۆ فێرکردنی زمانی کوردی، چالاکبوون لە بواری ژینگە و پێکهێنانی کۆڕی موسیقا هەوڵەکانیان درێژەداوە.

لە هەمان کاتدا، وەک ڕێکخراو و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژە دەکەن ژمارەی کوشتنی خانمان و خۆکوشتنیان لە شارەکانی کوردستانی ئێران هەروا لە پەرەسەندایە.

بەرنامەی ڕوانگە تاو و تۆی سەرکەوتنەکانی تا ئێستای خانمان لە بەشی کوردستانی ئێران و گرفتەکان و چارەسەرییەکانیان دەکات.

میوانەکان : ئەوین مستەفا زادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ریکخراوی کوردپا

هەتاو عەبدوڵلاهی، رۆژنامەوان

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:41 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG