Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی بایدن بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران بەردەوام بن


سەرۆک جۆو بایدن بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ بکرێنەوە. کۆشکی سپی دەڵێت ئەو سزایانەی کە لە 15 ی مانگی 3 ی ساڵی 1995 وە بە پێی بڕیاری باری نائاسایی نیشتمانی سەپێندراون بەسەر ئێراندا پاش 15 ی مانگی 3 ی 2022ش بەردەوام دەبن.

بە پێی بەندەکانی ئەو بڕیارە لە ماوەی 90 ڕۆژی پێش ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی سزاکان ئەگەر سەرۆک داوای درێژکردنەوەی بڕیارەکە نەکات ئەوا بەردەوام نابێت و هەڵدەوەشێتەوە.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپی کە سەرۆک بایدن مۆری کردووە هاتووە " کردارەکان و ڕێبازەکانی حکومەتی ئێران- لەوانەدا بڵاوکردنەوە و دروستکردنی مووشەک و تەقەمەنی، کارە شەڕانگێزیەکانی لە هەرێمەکە، پشتگیریکردنی بۆ گروپە تیرۆرستییەکان و کار قێزەونەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بەکرێگیراوەکانی- بەردەوام هەڕەشەیەکی نائاسایی و ناوەزەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی، ڕێبازی دەرەوەیی و ئابوری ئەمەریکا." دەشڵێت هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە بڕیاری داوە ئەو یاسایە درێژ بکرێتەوە تەواوی سزاکان دژ بە ئێران بەردەوام بن.

فەرمانی سەرۆکایەتی 12957کە سەرەتا لەلایەن سەرۆک بیڵ کڵنتنەوە مۆرکراو لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG