Accessibility links

لێکۆڵینەوەیەک: پیاوانی هاوڕەگەزخواز لە زۆربەی ئاستە ئەکادیمیەکان سەرکەوتووترن لە جیاڕەگەزخوازەکان


بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک لە جۆڕناڵی ئەکادیمی پێداچونەوەی ئەمەریکا، ڕێژەی سەرکەوتن لە ئاستە ئەکادیمیەکان لە نێو چینی هاوڕەگەزخوازانی پیاو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە پیاوانی جیاڕەگەزخواز.

لێکۆڵینەوەکە پشتی بەستووە بە داتای بڕوانامەکانی خوێندنی باڵای نزیکی نیو ملیۆن کەس و زیاتر لە 15 هەزار بڕوانامەی قۆناغی خوێندنی ئامادەیی لە نێو هاوڵاتیانی ئەمەریکادا.

دەرکەوتووە کەوا ڕێژەی دکتۆرا و ماستەر لە نێو پیاوانی هاوڕەگەزخواز دوو ئەوەندەی پیاوانی جیاڕەگەزخوازە و ڕێژەی نمرەکانیان لە قۆناغەکانی ئامادەیی و زانکۆ بەرزترە جگە لەوەی ئامادەیی زیاتریان تێدایە بۆ ئەوەی بابەتە ئاڵۆزەکان بخوێنن.

نوسەری لێکۆڵینەوەکە، جوێل میتڵمان، مامۆستای سۆشیۆلۆجی یە لە زانکۆی نۆتردام و خۆی جیاڕەگەزخوازە. ئەو هۆکارە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم دەرەنجامەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی کە هاوڕەگەزخوازان لە ژێر فشاری کۆمەڵگا هەوڵ دەدەن قەرەبووی جیاوازی ناسنامەی ڕەگەزییان بکەنەوە بە سەرکەوتن لە کایەی خوێندندا.

شایەنی باسە کە مامۆستای زانکۆی هارڤارد دکتۆر مارک هارزنبیوڵەر پێشتر لە لێکۆڵینەوەیەکدا ساڵی2013 ئەوەی نیشاندابوو کە چۆن پیاوانی هاوڕەگەزخواز لە زانکۆکان هەوڵ دەدەن قەرەبووی جیاوازی ناسنامەیان بکەنەوە بە سەرکەوتن لە ئاستە ئەکادیمەیکان و پێشبڕکی لە کایەکانی تردا.

بەڵام سەرکەوتنی هاوڕەگەزخوازان لە جیهانی ئەکادیمیا مەرج نییە هەمیشە لە بەرژەوەندی ئەم چینەی کۆمەڵگا بشکێتەوە، ئەمە بەگوێرەی پرۆفیسۆر بڕایان موستانسکی مامۆستای زانستی کۆمەڵایەتی پزیشکی لە زانکۆی نۆرس وێست.

پرۆفیسۆر بڕایان موستانسکی ڕایگەیاند کە وا ئەو فشارە زۆرەی کە هاوڕەگەزخوازان دەیخەنە سەر خۆیان بۆ سەرکەوتن لە کایە ئەکادیمیەکان ڕەنگە زیان بە تەندروستی جەستەیی و دەروونیان بگەیەنێت.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئێن بی سی

XS
SM
MD
LG