Accessibility links

پەرلەمانی ئەرمینیا سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت


پەرلەمانی ئەرمینیا ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری تەکنۆلۆجیای ئاست بەرز، ڤاهگن خاچاتوریان‌ی وەک سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژارد پاش ئەوەی لە مانگی یەکدا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سەرۆکی پێشوو دەستیلەکار کێشایەوە.

71 پەرلەمانتار لە پاتی گرێبەستی سیڤیلی دەسەڵاتدار، لە دەنگدانێکدا کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بایکۆت کرا، تێرمی حەوت ساڵەی سەرۆکایەتی خاچاتوریان-یان پەسەند کرد.

خاچاتوریانی تەمەن 62 ساڵە بەر لە دەنگدانەکە بە یاسادانەرانی گوت " دەبێت هەێمەکەمان ببێتە پێگەیەکی هاوکاری. پێویستە پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ دراوسێکان دروست بکەین.لە ئاشتیدا بژین و لەم چوارچێوەیەدا وڵاتەکەمان پەرە پێبدەین."

لە ساڵی 2020، ئەرمینیا شەڕێکی لەگەڵ ئازەربایجانی دراوسێی لەسەر ناوچەی مشتومڕلەسەری ناگۆرنۆ کاراباخ دۆڕاند.

پاش ئەوە شەڕەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 6،500 کەس و بە ئاگربەستێکی ڕووسیا کۆتاییپێهات، ئەرمینیا ناوچەیەکی لەدەستچوو کە دەیان ساڵ بوو لەژێر کۆنترۆڵیدا بوو.

دەرەنجامەکە وەک شەرمەزاری نەتەوەیی دەبینرا و ناڕەزایی جەماوەری دژ بە حکومەتی لێکەوتەوە. سەرۆکی پێشوو ئارمن سارکیسیان لە 23 ی مانگی یەک دەستیلەکار کێشایەوە و گوتی سنوورەکانی سەر پۆستەکەی وایکردووە نەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕێبازەکان هەبێت لەکاتی قەیرانەکانی نیشتمانیدا.

خاچاتوریان لە ساڵی 1996 بۆ 1998 وەکو شارەوانی یەریڤانی پایتەخت خزمەتی کردووە بەر لەوەی ببێت بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەردنی بانکی ئەرمینیا. ساڵی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی وڵات نیکۆل پاشانیان وەکو وەزیری تەکنۆلۆژیای ئاست بەرز دەستنیشانی کرد. ئەو سەر بە هیچ پارتێکی سیاسی نییە.

XS
SM
MD
LG