Accessibility links

سوید دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ئاسمانی سویدیان پێشێل کردووە


سوید
سوید

هێزە چەکدارەکانی سوید لە بەیاننامەیەکدا وتی چوار فڕۆکەی جەنگی ڕووسی بۆ ماوەیەکی کورت ئاسمانی سویدیان بەسەر دەریای باڵتیکەوە پێشێل کردووە.

هێزە چەکدارەکانی سوید لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە " بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکەی ئێستا، ئەم ڕووداوە زۆر بەجددی وەردەگرین."

ئاماژەشی بەوەدا پێشێلکردنی ئاسمانی سوید بۆ ماوەیەکی کورت بووە و لە ڕۆژهەڵاتی دورگەی گۆتلاندی سوید ڕوویداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG