Accessibility links

ڕوانگە: کاردانەوەی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئوکڕاینا


قەیرانی ئوکڕاینا
قەیرانی ئوکڕاینا

میوانەکان: کاوە ئاهەنگەری، تۆژەری سیاسی، بێلژیک

شاهۆ حوسێنی، رۆژنامەوان - ئاڵمان

چەند رۆژە رووسیا هێرشی بۆ سەر ئوکڕانیا دەستپێکردووە کە پێشتر لە ڕووی لەشکرییەوە خۆی بۆ ئامادە کردبوو. لە ئەو کاتەوە تا ئێستا ئەمە بابەتی هەرە سەرەکی میدیای جیهانە و خەڵک و حکومەتەکان کاردانەوەیان بەرانبەر بە ئەو کردارەی رووسیا هەبووە و هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی ئۆکڕانیا نیشان دەدرێت.

لە نوێترین هەڵوێستی جیهانییدا، کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان چوارشەممە بە زۆرینەی دەنگ هێرشی رووسیای بۆ سەر ئوکرانیا مەحکووم کرد. لە ئەم هەنگاوەدا، ١٤١ ئەندام دەنگی ئەرێنی و ٣٥ وڵاتی ئەندامیش خۆیان لە دەنگدان پاراست.

هەڵبەت پێشتریش سێشەممە دیپڵۆماتەکانی ئەمەریکا و یەکیەتی ئەورووپا و نوێنەرانی دەیان وڵاتی دیکە لە کاتی قسەکانی وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگێی لاڤرۆڤ بو ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە ژنێڤدا، کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:04 0:00

XS
SM
MD
LG