Accessibility links

ئێران پێداچوونەوە بە ڕەشنووسێک دەکات بۆ بۆژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی


وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕۆژی شەممەدا رایگەیاند وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە رەشنووسێک دەکات بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لە نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان.

بەڕیوبەرایەتی ترەمپ ساڵی ، 2018لە رێککەوتنەکە کشایەوە، و لەو کاتەوە ئێران دەستیکردۆتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێک کە زیاترە لەوەی رێککەوتنەکە رێگەی پێداوە.

وەزیری دەرەوە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە تویتەر گوتی، "ئێران بە جدی بە ڕەشنووسی رێککەوتنەکەدا دەچێتەوە." عەبدوڵڵاهیان گوتی گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ باڵاترین دیپلۆماتکاری ئەوروپی جۆسێپ بۆرێڵ ئەنجامداوە.

یەکێتی ئەوروپا رۆڵی نێوەندگیر دەگێرێت لە نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەمریکادا لەکاتێکدا هەردوو وڵات رووبەڕوو دانانیشن.

وەزیرە ئێرانییەکە گوتی، "هەموومان دەمانەوێت بگەینە رێککەوتنێکی باش، هێڵە سوورەکانمان بۆ لایەنە رۆژئاواییەکان تەواو روونکردۆتەوە. ئامادەین کە یەکسەر بگەینە رێکەوتنێکی باش ئەگەر ویستی راستەقینە نیشانبدەن."

جێی باسە دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە رێککەوتنەکە کشایەوە، ئابلوقەی توندی ئابووری خستە سەر زۆربەی کەرتەکانی ئێران کە کەرتی وزە و کەرتی بانکی گرتەوە.

XS
SM
MD
LG