Accessibility links

ڕوانگە: خۆپێشاندان لە ژنێف لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا


زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی، نیگارکێش : لوقمان ئەحمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا
زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی، نیگارکێش : لوقمان ئەحمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا

بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک ڕۆژی دووشەممە ٢١ی مانگی دوو لە پێش ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ، خۆپێشاندانێک ڕێکخرا بۆ پشتیوانیکردن لە مامۆستای زمانی کوردی زارا محەمەدی، کە ماوەیەک لەمەوبەر کۆماری ئیسلامی ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند و ئێستا لە بەندیخانەدایە.

هەروەها ١٧ی ئەم مانگە یەکێتی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ بە پەسندکردنی بڕیارێک داوا لە ئێران دەکات سزای لە سێدارە دان لە ئێران لاببرێت. هەروەها ئاماژە بە لابردنی هەموو شێوەکانی جیاوازی دانانیش بۆ سەر کەمینەی ئاینی و نەتەوەییەکان لە نێویاندا کورد، ئازەری و بەلووچ و عەرەب دەکات.

لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ڕوانگەدا، خاتوو کانی محەممەدی، خوشکی زارا محەمەدی و هەروەها چالاکی مافەکانی خانمان، لە گەڵ تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە ژنێڤ بەشداریان کردووە.

کانی محەممەدی کە لە ئەم خۆپێشاندانەدا ئامادە بوو دەڵێت، "وەک بنەماڵەی زارا داوای ئازادکردنی بەخێرایی زارامان کرد ؛ هەروەها بۆ ئەو داوایە ڕوومان لە کۆمەڵگەی جیهانی و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ بوو. پەیامەکەی ئێمە سەبارەت بە چالاکییەکانی زارا و چالاکانی دیکەی مەدەنی لە بواری زمانی زگماکی( زمانی دایک) بوو کە لە ژێر گوشاری ناوەندەکانی ئاسایشیدا داوای خواستی ڕەوای خۆیان دەکەن، بەڵام دەستبەسەر دەکرێن و دەبێت تاوانی چالاکییەکانیان بدەنەوە."

ئەلیاسی دەڵێت، ئەو بڕیارنامەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئێمەی کورد گرنگی تایبەتی هەیە و پێشوازی لێدەکەین."

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لە بڕیارنامەکانی پێشووی یەکێتی ئەوروپادا هەمیشە وەک تاک باسی مافەکانی مرۆڤ دەکرا، بەڵام ئەمجارەیان وەک گەلێکی ستەملێکراو سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤی کورد دەدوێت کە هەمیشە ئێمە داوامان کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:09 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG