لە میانەی دووهەم ڕۆژی کۆنفرانیس ئاسایشی میونشیندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیری هەرێم مەسرور بارزانی چاویان بە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆری کۆماری لینزی گراهم کەوت.
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیاندنێکدا دەڵێت " له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ڕه‌وشى عيراق به‌گشتى و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا.
شاندى كۆنگرێس دووپاتى كرده‌وه كه كۆنگرێس به بايه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزمان له‌نێواندا هه‌يه، به ڕه‌چاوكردنى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دييانه‌ش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، پێمانوايه ده‌بێ په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌هێز بمێننه‌وه و بره‌ويان پێبده‌ين."
سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانیش لە تویتێکدا دەڵێت لەگە‌ڵ سەرۆکی هێرمی کوردستان چاومان بە شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی لینزی گراهم کەوت.
ئاماژەەی بەوەش کردووە تەوەری گفتوگۆکانیان بریتی بووە لە " پەیوەندیە دوولایەنەکانی هەرێم و ئەمەریکا، ڕووداوەکانی ئەمدواییانەی عێراق، پێکهێهانی حکومەت." هەروەها دەشڵێت ئێمە ڕێز لە هاوبەشییە دێرینەکانمان دەگرین و پێشوازی لە هاوکاری زیاتر دەکەین."
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت " لە دووەم ڕۆژی #MSC2022، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران لەگە‌ڵ شاندێکی باڵاى کۆنگرێسی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی لیندسی گراهام کۆبووینەوە. دۆخی گشتی عێراق و پەیوەندییەکان باسکرا. جەخت کرایەوە کە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدڕاڵی خزمەت بە چارەسەرکردنی گرفتەکان ناکات."