Accessibility links

ئوستڕالیا بەنیازە ڕێکخراوی حەماس بخاتە لیستی تیرۆرەوە


کارین ئەندریۆس وەزیری کاروباری ناوخۆی ئوسترالیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە حکومەتی ئوسترالیا نیازی وایە گروپی ئیسلامی فەلەستینی حەماس بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

ئەندریۆس لە لێدوانێکدا دەڵێت دانانی گروپەکە لە لیستی تیرۆر، تەنها دانانی باڵێکی چەکداری نیە لە لیستی تیرۆردا، بەڵکو دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێگەی کانبێرا هاوشێوەی پێگەی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا بێت.

گوتیشی: "تێڕوانینی حەماس و گروپە توندڕەوەکان کە ئەمڕۆ بە تیرۆریست وەسف دەکرێن سامناکە و جێگایان نابێتەوە لە ئوسترالیا بۆ ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینەی خۆیان."

ئەندریۆس گوتیشی سەبارەت بە ناساندنی تەواوی حەماس بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، بەم نزیکانە بڕیاری کۆتایی دەدات.

دەشڵێت" ئەو داگیرکارییە لە هەموو شوێنێک ئامانجی فەلەستینییەکان بووە و یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، پێویستە ئەو لایەنە بە تیرۆریست بناسێنرێت."

حەماس باڵی سیاسی و چەکداری خۆی هەیە و لە ساڵی 2007ەوە حوکمی کەرتی غەزەی کردووە، کاتێک ئەو هێزە لابرد کە پەیوەندی بە مەحمود عەباسی سەرۆکی فەڵەستینەوە هەیە کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێت.

عەباس هێشتا لە دەسەڵاتدایە لە کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین کە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایە.

لە غەزەش حازم قاسم گوتەبێژی حەماس سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی ئوسترالیای کرد و بە پشتیوانی ئیسرائیل لە قەڵەمیدا.

حەماس لەساڵی 1987 دامەزراوە و دژایەتی بوونی ئیسرائیل و گوتاری ئاشتی دەکات لە دژی داگیرکردنی ناوچەکانی فەلەستینی ئیسرائیل و پشتیوانی لە "بەرگری چەکداری" دەکات.

نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا سوپاسی سکۆت مۆریسۆنی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیای کرد و گوتی "من پێشوازی لە هەوڵی ناساندنی حەماس دەکەم وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە گشتی."

کەتیبەکانی عیزەدین ئەلقەسام کە باڵی چەکداری حەماسن پێشتر لە لیستی تیرۆری ئوستوڕاڵیدا بوون. بە گوێرەی ئاندریۆس، ئوسترالیا سێ گروپی دیکەی خستۆتە لیستی تیرۆرەوە، لەوانە تەحریری شام لە سوریا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG