Accessibility links

شانۆن ئۆگبنی بوو بە یەکەمین پیاوی ئافریکایی کە توانی ئۆڵۆمپیادی خلیسکێنەی سەر بەفر بەسەرکەوتووی ببڕێت 


وەرزشوانی ئەریتریایی شانۆن ئۆگبنی ئابیدا توانی پلەبەندی 39 یەمین بەدەستبهینێت لە یاری خلیسکێنەی بەرزونزمی سەر بەفری پیاواندا، تاکە وەرزشوانێکی ئافریکای بوو لەم پێشبڕکێیەدا کە توانی ئەو مەودایە ببڕێت.

بەهۆی هەرەسی گەورەی بەفر و نزمی پلەی گەرماوە بۆ 22 پلەی ژێر سفر وای لە پێشبڕکێکە کرد کە لە ڕۆژی یەکشەممەدا شوێنە سەرەو لێژەکان بەجێبهێڵن و تەنها 46 کەس لە کۆی 87 کەس توانیان بە سەرکەوتووی پێشبڕکێکە تەواو بکەن.

ئابیدا بە ماوەی یەک خولەک و 17.95 چرکە و 1 خولەک و 22.50 چرکە و بە کۆی گشتی لە ماوەی 2 خولەک و 40.45 چرکەدا توانی ماوەکە ببڕێت.

وەرزشوانەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر کە خەڵکی گانا و مەغریب و مەدەغەشکەر بوون لەڕیزی ئەو کەسانە بوون کە پێشبڕکێەکەیان تەواو نەکرد.

هەروەها تاکە خانمی ئافریکایی وەرزشوانی خلیسکێنەری سەر بەفر توانی خلسکێنەی جۆری بەرزونزم و پێچاوپێچی سەربەفری خانمان بەدەستبهێنێت، میالیتیانا کلیرک کە خەڵکی مەدەغەشقەرە توانی پلەبەندی 41 بەدەستبهێنێت لە کۆی 49 وەرزشوانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە پێشبڕکێکەدا.

لە پێشبڕکێی خلیسکێنەی بەرزونزمی دوورمەودای پیاواندا، ساموئێل ئیکبڤانی نەیجیری لە کۆی 88 ڕکابەر توانی پلەی 73هەمین بەدەستبهێنێت.

هاوکات جامایکا لە ئۆڵمپیادی ئەمساڵدا توانی پلەبەندییەکی مێژووی تۆماربکات ببێتە یەکەمین پێشبڕکێکاری خلیسکێنەی سەر بەفری زنجیرە چیاکانی ئەلپ.

بنجمین ئەلێکساندەر کە کاتیخۆی دی جەی بووە، بەڵام لە تەمەنی 32 ساڵیدا واتە 6 ساڵ پێش ئێستا خۆی بە خلیسکێنەی سەر بەفرەوە سەرقاڵ کردوو، لە ئاکامدا لە کۆی 46 پیشبڕکێکاری خلیسکێنەی سەر بەفر توانی دوایەمین پلەبەندی پێشبڕکێی خلیسکێنەی سەر بەفری پیاوان بەدەستبهێنێت.

XS
SM
MD
LG