سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیارە ڕۆژی دووشەممە سەردانی میرنیشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی بکات، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، لە پێناو بوژاندنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دوای ماوەیەکی درێژ لە بوونی گرفت و ئاڵۆزی بەهۆی ناکۆکییە هەرێمیەکانەوە.
جێی ئاماژەیە تورکیا و میرنشینە یەکگرتوەکانی عەرەبی کە دوو وڵاتی دەوڵەمەند بە نەوتن، لە جەنگی نێوخۆی لیبیادا هەر وڵاتەیان پشتیوانی لە لایەنێکی بەشەرهاتووی لیبی دەکرد. هەروەها لە قەیرانی دیپلۆماسی کەنداویشدا.
هاوکات هەردوو وڵاتی تورکیا و ئیمارات ناکۆک بوون لەسەر مەسەلەکانی وەک گەڕان بە دوای گازی سروشتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.
سەرۆکی تورکیا بەر لەوەی وڵات بە سەردانێکی دوو ڕۆژی بۆ میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی بەجێبهێڵێت، لە فرۆکەخانەی ئیستەنبول بە پەیامنێرانی گوت سەردانەکەی بۆ میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی ئاماژەی دەستپێکی سەردەمێکی نوێی پەیوەندیەکانی نێوانیانە و گوتیشی ئێمە بەنیازین هەنگاو بۆ گێرانەوەی پەیوەندیەکانمان بۆ ئاستێکی شایستە بنێین.