Accessibility links

ئەمەریکا: ڕووسیا بەدوای پاساوێک بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا دەگەڕێت


ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە گوتی ڕووسیا ئێستا دەتوانێت "لە هەر ڕۆژێکدا " ئۆکرانیا داگیر بکات، و ڕەنگە پاساوێکی سەرسوڕهێنەر بۆ هێرشێکردن بەکاربهینێت، لەم دەمەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەم هەفتەیەدا لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمیر پۆتین قسە دەکات لە هەوڵێکدا بۆ هێورکردنەوەی قەیرانەکە.

واشنتون گوتوویەتی دەرگای دیپلۆماسی بە کراوەیی ماوەتەوە بەڵام بە بەردەوامیش دەڵێت سوپای ڕووسیا کە زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە، خەرێکە جوڵەیان پێی دەکات.

مۆسکۆ هەر پلانێکی لەو جۆرە ڕەتدەکاتەوە و لێدوانەکانی بە "هیستریا" ناوبردووە، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک بەدەست نەهاتووە کە بتوانێت قەیرانەکە ئاسایی بکاتەوە لە گفتوگۆ ئاست باڵاکانی لە نێوان بەرپرسانی باڵای ڕووسیا و ڕۆژئاوا لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجام دراوە.

ئۆلاف شۆلز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوای لە ڕوسیا کرد گرژییەکان خاوبکاتەوە لە ئێوارەی گەشتێکیدا کە ڕۆژی دووشەممە بەرەو کیڤ، و لە ڕۆژی سێشەممەدا، بەرەو مۆسکۆ دەیکات.

بەرپرسێکی ئەڵمانی گوتی بەرلین پێشبینی "ئەنجامە ئەرێنی" ناکات بەڵام گوتیشی دیپلۆماسییەت گرنگە".

شۆلز هۆشداریداوە بە سەپاندنی سزاکان ئەگەر مۆسکۆ ئۆکرانیا داگیر بکات.

جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە ئێزگەی سی ئێن ئێنی گوت: "ئێمە ناتوانین بە تەواوی پێشبینی ڕۆژەکە بکەین، بەڵام دەمێکە گوتومانە و ئیستا دەڵێین کە خەڕێکە ڕووبدات، و دەکرێت هێرشێک، کارێکی سەربازی گەورە، لە لایەن ڕووسیاوە بۆ ناو ئۆکراینا لە هەر کاتێکدا دەست پێ بکات".

سولیڤان وتی واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە ئاڵۆگۆرکردنی هەواڵگری لەگەڵ جیهان تا نەهێڵێت مۆسکۆ توانای ڕێکخستنی ئۆپراسیۆنێکی ساختەی هەبێت، کە وەک پاساوێک بۆ هێرش کردن بەکاری بهێنێت.

XS
SM
MD
LG