Accessibility links

سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا رەخنە لە ئەردۆغان و بەرزکردنەوەی نرخی کارەبا دەگرێت 


Protest against high energy prices
Protest against high energy prices

سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا دەڵێت تا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان فەرمانی بەرزکردنەوەی نرخەکان نەکشێنێتەوە پارەی پسوڵەی کارەباکەم نادەم.

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە لەم دواییانەدا رەخنە لە پارتی دەسەڵاتدار دەگرێت، واتە پارتەکەی سەرۆک کۆمار و بە بڕیارێکی وروژێنەرانە ناودێری دەکات.

ناڕازییەکان بەرامبەر هەڵئاوسانی ئابوری تا دێت لە زیادبووندایە

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ئاستی هەڵئاوسانی ئابوری لە 50٪ بەرزبۆوە، هاوکات لە کۆتاییەکانی ساڵی پاریشدا بەهای لیرەی تورکی دابەزی بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژە نائاساییەکەی ئەردۆغانەوە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی دابەزاندنی ڕێژەی بەهای قازانج. بەڵام بە پێچەوانەوە بووبە هۆی بارگرانی زیاتر بۆ بژێوی ژیانی خەڵک کە لە هەوڵی بێوچاندان لەپێناو دابینیکردنی بژێوی ژیانیاندا.

لەوەڵامی ئەمەدا حکومەت هەستا بە بەرزکردنەوەی کرێی کارەبا بە ڕێژەی لە 50٪ ، تەنانەت نرخی گاز، کارەبا، بەنزین و باجی ڕێگاوبانیشی بەرز کردووەتەوە، هاوکات کرێی گواستنەوەشی بەرزکردووەتەوە بۆ ڕەچاوکردنی ناجێگیری نرخی هاوردەکردن.

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا جەهەپە کەمال کیلیچدارئۆغڵو لە ڤیدۆیەکدا کە لە هەژماری تویتەرەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "لە ئەمڕۆوە ئیتر من پارەی کارەبای خۆم نادەم تا ئەوکاتەی ئەردۆغان پڕۆژەی زیادکردنی نرخەکان دەکشێنێتەوە کە لە 31 ی مانگی 12 ی ساڵی پاردا واژۆی کردبوو." هەروەها داوای کەمکردنەوەی پارەی پسوڵەی کارەبای کرد کە لە 18٪ بەرزبۆتەوە بکرێت بە لە 1٪.

هەروەها داوای ئەوەشی کردووە کە ئاستی ئەو باجە کەمبکرێتەوە کە خراوەتە سەر نرخی کارەبا.

شایەنی باسە هەر لە سەرەتای مانگی یەکەوە نرخی کرێی کارەبا لە 125٪ بەرزۆتەوە و ئەوانەشی کە کارداری و شوێنی بازرگانییان هەیە نرخی کارەباکەیان لە 50٪ بەرزکراوەتەوە.

نرخە بەرزەکان کاریگەرییان کردووەتە سەر ڕاپرسییەکانی هاوپەیوەند بە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆمار

کە دەبێت هەتا مانگی 6 ی ساڵی 2023 سازبکرێت.

حکومەت دەڵێت "متمانەی دارایی، هەناردەکردن و وەبەرهەمهێنان یارمەتی کەشی هەڵئاوسانی ئابوری دەدات".

جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار هەمزە داغ دەڵێت " ئەم هەنگاوەی کیلیچدارئۆغڵو گاڵتەجارانەیە و بەشێکە لەو ڕۆڵە وێرانکارییەی ساڵانی ڕابردوو کە ئۆپۆزسیۆن گێڕاوێتی."

لە چاوپێکەوتنێکی چەناڵی (سی ئێن ئێن تورک) کاتێک پرسیاری ئەوەی لێدەکەن رەنگە هاووڵاتیان چاو لەو بکەن و پارەی کارەبا نەدەن، لە وەڵامدا هەمزە داغ دەڵێت "پێموانییە دەرئەنجامێکی ئاوەهای لێبکەوێتەوە."

ئەو وتیشی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە گشتییەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا لە ئارادایە، ئەمە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە جیهانییەکانە.

ئەو ڕاگەیندراوەی کەمال کیلیچدارئۆغڵو دوابەدوای ئەوە دێت کە هەر لەم هەفتەیەدا دوکاندارەکان و سەرۆکی شارەوانیەکانی چەندین شاری تورکیا لە دژی ئەو بڕیارە وەدەنگهاتن و رەخنەیان گرت. هاوکات کەمینە ئاینییە عەلەوییەکانیش بڕیاندا کە پارەی پسوڵەی کارەبای پەرستگاکانیان نەدەن.

XS
SM
MD
LG