Accessibility links

ئەێڵین گوی لەدایکبووی ئەمەریکا مەدالیایەکی زێڕی مێژووی بۆ چین دەباتەوە


ئەێڵین گو، خلیسکێنەری لەدایکبووی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە لە ئۆڵۆمپیاد زستانەی 2022ی پەکین لە یەکەم دەرکەوتنی پێشبڕکێکانی یاری بیگ ئەیر (خلیسکێنەی سەر بەفر) ی ژنان جۆری ئازاد بوو بە براوەی مەدالیایەکی زێڕ بۆ چین و بەم شێوەیەش مێژوویەکی نوێی لە جیهانی خلیسکێنەی سەر بەفردا تۆمارکرد.

گوی تەمەن 18 ساڵ لە پێشبڕکێی خلیسکێنەی سەر بەفری توانی کۆی گشتی 94.50 خاڵ بە دەستبهێنێت و لە ئێستاشدا لە چین کە نیشتیمانی دایکیەتی بووە بە جێگای سەرنج و ملیۆنان شوێنکەوتووی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ویبۆدا هەیە.

لە نێو ئامادەبوواندا بۆ نواندنەکەی گو، پێنگ شوئای، ئەستێرەی یاری تێنسی چینیش دەبینیران.

پێنگ شوئای لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوودا، ڕۆژێک دوای ڕەتکردنەوەی وتەکانی خۆی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی بەرپرسێکی پێشوو بە دەستدرێژی سێکسی لە پۆستێکدا لە ویبۆ، بۆ ماوەیەک بێسەروشوێن بوو.

تێس لێدوو، وەرزشوانی خەڵکی فەرەنسایە، بە کۆی گشتی 187.50 خاڵ بوو بە براوەی مەدالیای زیو لەو بەشەی خلیسکێنەدا.

هەروەها ماتلید گرامود بە کۆی گشتی 182.50 خاڵەکان بوو بە براوەی مەدالیای زیو بۆ وڵاتی سویسرا.

لە بەشی خلیسکێنەی ئالپاین، ماتیاس مایەری خەڵکی نەمسا لەبەشی پیاواندا میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

ڕایان کۆکران سیگلی ئەمەریکایی، ساڵانیک دوای ئەوەی باربارا کوکرانی دایکی لە بەشی خلیسکێنەی سلالۆمی ژنان لە ساپوروی ژاپۆن مەداڵیای زێڕی بردەوە، بوو بە براوەی مەدالیای زیو.

هەروەها ئەلێکساندەر ئەمۆت کیڵدای نەرویجی لەو بەشدا توانی مەدالیای برۆنز بەدەستبهێنێت.

بنیامین کارلی نەمسایی لەبەشی تەختەی سەربەفر یان سنۆبۆردینگدا یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بردەوە.

لە تەختەی سەر بەفری ژناندا، ئیستەر لێدتسکای خەڵکی چیکۆسلۆڤاکیا بوو بە براوەی خەڵاتی زێر و ئەمجارەش توانی بە سەرکەوتوویی بەرگری لە نازناوی پاڵەوانێتەکەی بکات کە چەند ساڵ پێش ئێستا لە کۆریای باشوور بەدەستی هێنابوو.

هەروەها لەو یارییەدا، دەنیڵا ئۆڵبینگ نەمسایی بوو بە براوەی مەدالیای زیو و گلۆریا کۆتنیکیش بوو بەراوەی مەدالیای برۆنز.

ناتان چێن، خلیسکێنەری ئەمەریکایی وا دیارە بتوانێت یەکەم مەدالیاری زێر بباتەوە. چێن لە یارییەکەدا توانی تۆماری ڕابردوو بشکێنێت کە لەلایەن خاوەن دوو مەدالیای زێڕی ژاپۆنی یوزورا هانیاو دانراوبوو.

XS
SM
MD
LG